له‌مباریه‌وه "کاروان عارف" به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هێزێکی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر دوو مێگه‌له مه‌ڕی شوانکاره‌کانی ناوچه‌که و ده‌ستیان به‌سه‌ر 800سه‌ره مه‌ڕ داگرتووه.
کاروان عارف روونیشی کرده‌وه: پێشتریش ئێران چه‌ند جار شوانکاره کورده‌کانی ده‌ستگیر کردووه تاکو ماوه‌یه‌کی زۆر ئازادی نه‌کردوون و زیانیشیان به رانه مه‌ڕه‌کان گه‌یاندوه.
ناوبراو گوتی: بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌که‌ش پارێزگاری هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌ندی‌داره‌کانمان ئاگادار کردۆته‌وه.
به‌ڕیوه‌به‌ری حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه‌ی به خراپی بارودۆخی مه‌ڕداره‌کاندا و گوتی: ئه‌و نائارامیه‌یی سنووره‌کان ده‌بێته هۆی وازهێنانی شوانکاره‌کان له به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵه‌کانیان.
"مشیر هه‌ریری" که شوانکارێکی ناوچه‌که‌یه، گوتئ: له کاتی بردنی مه‌ڕه‌کان ئه‌و هێزه‌ی کۆماری ئیسلامی ته‌قه‌یان له ژن و منداڵه‌که‌یان کردووه، به‌ڵام که‌س به‌رنه‌که‌وتووه.
ناوبراو گوتی: داواکارین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نائارامی سه‌ر سنووره‌کان بکات، چونکه ناتوانین به‌و بارودۆخه‌وه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر به‌خێوکردنی ئاژڵه‌کانمان.
مشیر ره‌تیشی کرده‌وه شوانکاره‌کان سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانیان به‌زاندبێت و گوتی: ئه‌و شوێنه‌ی که ئێستا رانه مه‌ڕه‌کانی تیادا بردراون چه‌ندین ساڵه واری مه‌ڕدارانی ناوچه‌که بووه.