به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، سه‌ركرده‌یه‌كی ئیتیلافی نیشتمانی رایگه‌یاندوه، ئێران گوشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر هه‌دوو لایه‌نی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ره‌وتی سه‌در بۆ ئه‌وه‌ی به نوری مالكی رازیبن.
سه‌رچاوه‌كه وتوشیه‌تی: موقته‌دا سه‌در ویستویه‌تی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لاوی و لایه‌نی كوریدا كۆبێته‌وه، به‌ڵام له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كان دژی مالكی هاوپه‌یمانی ببه‌ستن ئێران نه‌یهێشتووه موقته‌دا ئه‌و سه‌فه‌ره بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێران به ئه‌لحه‌كیم و سه‌دری وتووه ده‌بێت به مالكی رازیبن ئه‌گه‌ر له ته‌پڵی سه‌ریشتان بدات.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ره‌وتی سه‌در هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، موقته‌دا رێگه به‌كه‌س نادات گوشاری بخاته سه‌ر و ئه‌و ئازاده له‌وه‌ی ده‌یكات.