31-Jul-10 [13:29] کوردستانی - به‌په‌له‌... ئاگرێكی گه‌وره‌ ره‌ز و باغی 7 گوندی سوتاندوه‌ وژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌
Peyamner PNA_ به‌ختیار قادر/ چۆمان- ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی چۆمان كه‌وتۆته‌وه‌ و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ 300 دۆنم زه‌وی حه‌وت گوندی ناوچه‌كه‌ی سوتاندوه‌.

 

ئاگرێكی گه‌وره‌ گوندی مه‌می خه‌لانی سه‌ر به‌ قه‌زای چۆمانی گرتۆته‌وه‌ و دواتر ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌ و 7 گوندی ده‌وروبه‌ری سوتاندوه‌.

به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ وه‌ 7 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن، جگه‌ له‌وه‌ش 300 دۆنم زه‌وی سوتاوه‌.

ئێستا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی قه‌سرێ و چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران سه‌رگه‌رمی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندن و به‌رده‌وامیدایه‌.

 


 Copyright (2006) Peyamner.com