سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ئیئتلافی نشتیمانی عێراقی یه‌كگرتوو كه نه‌ویویستووه ئاماژه به‌ناوی بدرێت به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وستی راگه‌یاندووه كه ئێران له‌پێناو دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی (نورسی مالكی) بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق گوشار و هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه گوتویه‌تی : گوشاری ئێران گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك كه تاران نیوه‌ی هاوكارییه مادییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی كه‌مكردۆته‌وه به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی (نوری مالكی) له‌لایه‌ن ئیئتلافی نشتیمانییه‌وه بۆ گرتنه ده‌ستی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق،
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی ملكه‌چی ئه‌م گوشارانه‌ی ئێران نابێت و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت پرسێكی ناوخۆیی عێراقییه و په‌یوه‌ندیب به‌هیچ وڵاتێكی تره‌وه نییه و مالكی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و پێویسته ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ىبری مالكی كاندیدێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكات.