| 18-Sep-07 [13:26] |
هونه‌ری - ئه‌مرِۆ دووساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مه‌رزیه فه‌ریقی تێده‌په‌رِێت
|
PNA- عه‌بدوڵغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- له یادی دوو ساڵی كۆچی دوایی مه‌رزیه فه‌ریقی، ناسر ره‌زازی له‌م یاده‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه مه‌رزیه شۆرِه ژنێك بووه‌و باوه‌رِ ناكات به سوتفه‌ش جارێكی دیكه كه‌سێكی وه‌كو ئه‌و ببینێته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م راپۆرته بخوێنه‌وه:
له ساڵیادی دووه‌می كۆچی دوای (مه‌رزیه)ی هونه‌رمه‌نددا (ناسری ره‌زازی) له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ په‌یامنێر ده‌رباره‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌و ئه‌و یاده گوتی "من به‌ر له‌وه‌ی هه‌رشتێك بڵێم له‌و یاده‌دا به پێویستی ده‌زانم جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو وه‌فاو سۆز‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ ئێمه‌یان نواند هه‌ر له رۆژی كۆچی دوای مه‌رزیه‌دا تا ئه‌و رۆژه‌ی ته‌رمه‌كه‌یمان هێنایه‌وه خاكی كوردستان، جێگای فه‌خر و شانازییه بۆ من تاوه‌كو مابم له ژیان باوه‌رِه ناكه‌م هه‌ڵوێست و خه‌م خۆری خه‌ڵكی كوردستان له‌بیر بكه‌م چ له‌ناوه‌وه یان له ده‌روه‌ی كوردستان". ناسر هه‌روه‌ها گوتی "كۆمه‌ڵێك یادگاری جوانم له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆمدا هه‌بووه و ناتوانم بۆ ساتێكیش له‌بیری بكه‌م، مه‌رزیه شۆرِه ژنێك بوو كه باوه‌رِ ناكه‌م به سوتفه‌ش جارێكی دیكه كه‌سێكی وه‌كو ئه‌و ببینمه‌وه به‌چاوی خۆم، ئه‌و هه‌رگیز به‌رامبه‌ر به‌ژیان چۆكی دانه ده‌داو هه‌رده‌م به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌یرِوانیه ژیان، مه‌رزیه هه‌موو حه‌ز و ئاواتی ئه‌وه بوو كوردستان سه‌ربه‌خۆی و رزگاری خۆی وه‌ربگرێت كه یه‌كێك له‌خه‌ونه جوانه‌كانی مه‌رزیه‌ی هاوسه‌رم، ئه‌و له‌كاری هونه‌ری دا زۆر به‌توانا بوو ده‌نگێكی زۆر گونجاوی هه‌بوو بۆ گۆرانی گووتن، وه‌ك ئافره‌تێك ژنانه هه‌ست و ئیحساسی خۆی به‌رمبه‌ر گۆرانی گووتن ده‌رده‌برِی كه ئێستاكه به‌رهه‌مه‌كانی گه‌واهی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن كه له دوای خۆی جێی هێشتوون، من له‌دوای كۆچی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا ئێستا چوار گۆرانیم بۆ ئاماده‌كردووه كه تایبه‌تن و بۆ ئه‌و گوتوومه ئه‌لبومه تازه‌كه‌شم هه‌ر به‌ناوی یه‌كێك له‌و گۆرانیانه كردووه به‌ناوی (له پاش كۆچت)". خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (مه‌رزیه فه‌ریقی) ناوی ته‌واوی (مه‌رزیه شه‌هاب عه‌بدوڵڵا)یه له ساڵی (1954) له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی ته‌واو كردووه، پاشان خوێندنی زانكۆی(دانش سه‌رای موقه‌ده‌ماتی) له ئێران ته‌واو كردووه، له لادێی (بێڵو) كاری مامۆستایی كردووه كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری مه‌ریوان. (مه‌رزیه فه‌ریقی) دوای ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ناسری ره‌زازی) په‌یدا كرد، له ساڵی (1978) ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێنا، دوای ئه‌و شۆرِشه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ریان هه‌ڵدا، ناسری ره‌زازی هاوسه‌ری بووه پێشمه‌رگه‌و رووی له شاخ كرد، (مه‌رزیه) شان به‌شانی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌یه رێگای شاخ و كێ‌و گرته‌به‌ر. دوای ئه‌وه‌ی ره‌زازی به‌چه‌ند سروودێك و گۆرانییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه‌و خاكی كوردستان به‌رهه‌میهێنا و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه برِیار درا ناسری ره‌زازی چیتر بێته‌وه ئه‌و وڵاته و تا ئێستاش ئه‌و برِیاره به‌رده‌وامه، بۆیه له‌ساڵی (1985) روویانكرده هه‌نده‌ران و له وڵاتی سوێد نیشته‌جێ بوون. (مه‌رزیه فه‌ریقی) هونه‌رمه‌ند شان به‌شانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌زازی ده‌ستی كرد به‌كاری هونه‌ری گۆرانی و چه‌ندین گۆرانی جوانی ئافره‌تانه‌ی خسته ناو ئه‌رشیفی هونه‌ری گۆرانی كوردی، له چوارچێوه‌ی كاری هونه‌ری خۆی دا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خه‌باتی گه‌له‌كه‌ی و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه‌و به گۆرانی (سڵاوی گه‌رمی دڵی پرِ ئومێدی مه‌ست پێشكه‌ش، پڵنگی هه‌ردی وڵات ئه‌ی هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه) پتر خۆی ده‌ناسێنی له‌ناو كۆرِی هونه‌ری گۆرانی كوردی دا. (مه‌رزیه فه‌ریقی) هونه‌رمه‌ند له رێكه‌وتی 18/9/2005 به هۆی ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ستۆكهۆڵمی وڵاتی سوێد دڵی له لێدان وه‌ستاو بۆ دواجار ماڵئاوای له دنیا‌و كۆرِی هونه‌ری گۆرانی كوردی كرد، دوای نزیكه‌ی (18) رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی هێندرایه‌وه كوردستان، له گۆرِستانی شه‌هیدان له شاری سلێمانی له مه‌راسیمێكی فراوان و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی كوردستان به‌خاكی سپێردرا. (مه‌رزیه فه‌ریقی) هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ به‌رله‌وه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجام بدات ئه‌لبومێكی گۆرانی ئاماده كردبوو كه پێكهاتبوو له (7) تراك گۆرانی، به‌ڵام له‌و ئه‌لبومدا یه‌ك گۆرانی به‌ده‌نگی خۆی تۆمار كرد، له‌دوای كۆچیشی (دڵنیا ره‌زازی) كچی شه‌ش گۆرانییه‌كه‌ی دیكه‌ی ته‌واو كرد و بڵاوكرایه‌وه. فه‌ریقی له دوای خۆی كچێك و دوو كورِی به‌جێ هێشت به‌ناوه‌كانی (كاردۆخ، دڵنیا و ماردین).
|

|