PNA - عه‌گید خورشید / هه‌ولێر - خاتوو (نیل ده‌میر كازك) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هاوكاریكردن و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی منداڵانی جیهان كه نووسینگه‌كه‌ی له توركیایه له میانه‌ی پێشوازیكردن له (عه‌بدوڵا گول)ی سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری (دیاربه‌كرد) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی به یه‌خه‌یه‌وه به‌ستبوو له‌لایه‌ن دادگای كۆمارییه‌وه له‌و شاره رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه خاتوو (نیل ده‌میر كازك) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی كوردستان (په‌یامنێر) گوتی: "ئه‌و نه‌خشه‌ی من له‌كاتی پێشوازیكردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا به یه‌خه‌ی خۆمه‌وه به‌ستبووم نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌بوو، منیش ویستم به‌م نه‌خشه‌یه‌وه پێشوازی له سه‌رۆك كۆمار بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌وه‌م دركاندو و نه‌خشه‌كه‌م له یه‌خه‌م دا، به‌م هۆیه‌وه رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه كرام". هه‌روه‌ها خاتوو (نیل ده‌میر) دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و زیاتر به‌هۆكاری به یه‌خه به‌ستنی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره له دادگا خراوه‌ته به‌ر لێ پێچینه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه مكوڕه له‌سه‌ر له یه‌خه دانی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره له وڵاتی توركیا. جگه‌ی ئاماژه‌یه خاتوو (نیل ده‌میر كازك) به‌ره‌گه‌ز توركه و خه‌ڵكی شاری (ئه‌نقه‌ره)یه و چه‌ندین جاریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هه‌روه‌ها له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا یه‌كێك بووه له كاندیدكراوه‌كانی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (ده ته په) له شاری دیاربه‌كر.
|