| 25-Sep-07 [11:41] |
نێوده‌وڵه‌تی - سه‌رۆكی ئێران له زانكۆی كۆلۆمبیا دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی توند بوه‌وه
|
PNA- ئه‌حمه‌د نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران له میانی گۆتاره‌كه‌یدا بۆ قوتابیانی زانكۆی كۆلۆمبیا له نیویورك دووچاری ناره‌زایی وره‌خنه‌یه‌كی ئاشكرا وتوندی سه‌رۆكی زانكۆ "لی بولینجه‌ر" بوه‌وه.
به پێی هه‌واڵی (بی بی سی) سه‌رۆكی زانكۆ به ئه‌حمه‌د نه‌ژادی گوتی: تۆ سته‌مكاری و سوتاندی جوه‌كان(هۆلۆكوست) له‌لایه‌ن نازیه‌كانه‌وه ئینكار ده‌كه‌ی و ره‌تده‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها بیرورایی ئازاد و هزرمه‌ندان سه‌ركوت ده‌كه‌ی. دواتر سه‌رۆكی زانكۆ به ئه‌حمه‌د نه‌ژادی گوت: بۆچی ده‌ترسی له‌وه‌ی كه هاوڵاتیه ئێرانیه‌كان رای خۆیان به ئازادی ده‌ربرن. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتارێك له كۆمه‌له‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرته‌كان له نیویۆرك ده‌خوێنێته‌وه و تیایدا دید وبۆچونی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت كێشه‌كانی جیهان ده‌خاته روو و روونده‌كاته‌وه.
|

|