| 27-Sep-07 [19:19] |
کوردستانی - وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: هه‌ر رێكه‌وتنێكی عێراقی ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ئیمزا بكرێت
|
PNA – سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه دوو لایه‌نیه‌كه‌ی نێوان توركیا و عێراق له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، وته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (جه‌مال عه‌بدوڵا) رایگه‌یاند، هه‌ر رێككه‌وتنێك به ره‌زامه‌ندی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی (په‌رله‌مان) و (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار)و (سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت) نه‌بێت، نابێت ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، جگه له‌مه‌ش هه‌ر رێككه‌وتنێكی عێراقی ئێمه به‌شداری گفتوگۆكانی نه‌بین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه نابین.
جه‌مال عه‌بدوڵا له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كه‌ناڵی (ئێن تی ڤی)ی توركیا، روونیكردۆته‌وه كه ئیمزاكردنی هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و حكومه‌ت له عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كوردستان نه‌بێت، نابێ ئیمزای له سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو رێككه‌وتنه‌كه ره‌زامه‌ندی ئه‌م لایه‌نانه‌ی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیرا ئه‌وا ئێمه دژی جێبه‌جێكردنی ده‌وه‌ستین. هه‌روه‌ها وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: هه‌ر رێكه‌وتنێك ئێمه تیایدا به‌شدار نه‌بین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنامه‌كه جێبه‌جێ ناكه‌ین. جه‌مال عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه بۆ ئیمزا كردنی هه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له سه‌ر مێزی گفتوگۆ كردن كۆببنه‌وه، نه‌ك ته‌نها لایه‌نێكی دیاریكراو، به‌ڵام لێره‌دا كه‌سێك رێككه‌وتن ئیمزا ده‌كات، كه‌چی ئێمه له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه ئاگادار نین و به‌لایه‌نێكیشی له‌به‌رچاوه نه‌گیراوین، هه‌ربۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ند به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی هیچ رێككه‌وتنێكی له‌م جۆره نابین.
|

|