| 3-Oct-07 [15:17] |
کوردستانی - تاڵه‌بانی:پێویسته ئه‌مه‌ریكا شانازی به پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان بكات
|
PNA – سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له میانه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنی به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (جۆرج بوش)ی گوتووه كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا شانازی به‌و پێشكه‌وتنه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هاتۆته ئاره‌وه بكات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) كه‌وتووه نووسیویه‌تی، دوێنێ سه‌رۆك كۆمار (جه‌لال تاڵه‌بانی) و نوێنه‌ری عێراق له واشنتن (سه‌میر سومه‌یدعی) له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی) و نوێنه‌ری حكومه‌تی كوردستان (قوباد تاڵه‌بانی) له كۆشكی سپی له واشنتن چاویان به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (جۆرج بوش) كه‌وتووه، له‌مباره‌یه‌وه پاش دیداره‌كه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له گفتوگۆكاندا جه‌خت له سه‌ر په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ مۆركردن و ئیمزاكردنی رێكه‌وتنێكی ستراتیژی له نیوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له پێناو په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌نی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی دووپاتیكردۆته‌وه كه زۆربه‌ی هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقی پشتیوانی له دامه‌زراندنی ستراتیژییه‌تێكی له‌مجۆره ده‌كه‌ن. قوباد تاڵه‌بانی گوتیشی: سه‌رۆك كۆماری عێراق به سه‌رۆك بۆشی راگه‌یاندووه كه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شانازی به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتووه، بكات، جگه له‌مه‌ش پێی گوتووه كه گه‌لی كورد دڵگرانن به‌وه‌ی كه رایان كڕۆكه‌ری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و دێیڤد په‌ترایۆس فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له رِاپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه.
|

|