| 10-Oct-07 [11:58] |
کوردستانی - له شاری مه‌ریوان سێ جوندولئیسلام كوژران
|
PNA – شه‌وی رابردوو له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری (مه‌ریوان)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سێ ئه‌ندامی گروپی جوندولئیسلام به گوله‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كوژران كه دووانیان خه‌ڵكی گونده‌كانی سنووری قه‌زای (خورماڵ)ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانین.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو كه نه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێت له شاری مه‌ریوان پێی رایگه‌یاندین "شه‌وی رابردوو سێ ئه‌ندامی جوندولئیسلام كه یه‌كێكیان ناوی نه‌زانراوه و دووه‌كه‌ی دیكه‌ش به ناوه‌كانی (مادیح مه‌لا عه‌لی) خه‌ڵكی گوندی (ده‌ره‌ی مه‌ڕ) له‌گه‌ڵ (سوهه‌یب) خه‌ڵكی گوندی (هانه‌ی قوڵ)ی سه‌ر به خورماڵن له دوای ته‌واوبوونی نوێژی شه‌و له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاره‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ستڕێژیان لێكراوه و دووانیان كوژراون و یه‌كێكیان له رێگه‌ی نێوان نه‌خۆشخانه‌ی شاری (مه‌ریوان – سنه)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مردووه". سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: تا ئێستا ئاشكرانه‌بووه كه چه‌كداره‌كان سه‌ر به چ لایه‌نێك بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌ی له چه‌ند مانگی رابردووی ئه‌مساڵ چه‌كداره‌كانی جوندولئیسلام و ئه‌نسارولئیسلامی بۆ چه‌ند جارێك له دیوی ئێرانه‌وه دزه‌یان بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد، به تایبه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمان و چه‌ند كرده‌یه‌كی تیرۆریستیشان ئه‌نجامداوه.
|

|