| 10-Oct-07 [14:56] |
هونه‌ری - ناسری ره‌زازی له‌به‌ر ته‌واو نه‌بوونی باری ته‌ندروستی كاری تۆماركردنی ئه‌لبومه‌كه‌ی دوا ده‌كه‌وێت
|
PNA- عه‌بدوڵغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ (ناسری ره‌زازی) له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "له‌به‌ر ناته‌وای باری ته‌ندروستیم ناتوانم ئه‌لبومه تازه‌كه‌م له كاتی خۆی ته‌واو بكه‌م".
له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ په‌یامنێر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (ناسری ره‌زازی) گووتی "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه باری ته‌ندروستیم به‌ره‌و ناته‌واوی رۆیشتووه، ئه‌ویش به هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی قورگم كه زۆر بێتاقه‌تی كردووم و ئێستاكه خه‌ریكی چاره‌سه‌كردنیمه". هه‌روه‌ها ره‌زازی گووتی "ده‌بوو ئه‌لبومه تازه‌كه‌م له‌كاتێكی زووتردا ته‌واو بكردایه، به‌ڵام نه‌متوانی بۆیه داوای لێبوردن له جه‌ماوه‌رو گوێگرانی گۆرانی كوردی ده‌كه‌م، دوای چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌م په‌نا به‌خوا به‌زووترین كات كاره‌كانی ته‌واو بكه‌م، كه ته‌نها چوار گۆرانی ماوه كاری ده‌نگی بۆ جێ به‌جێ بكه‌م". له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی گووتی "ئه‌گه‌ر له كوردستان نه‌متوانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستییه‌كه‌م بكه‌م، ناچار ده‌بم سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردن".
|

|