PNA –مه‌كی هێڤی / زاخۆ – له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه زیاتر له 400 هاوڵاتی كورد سنوورداشی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی شاری سلێمانی بوون، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له 50 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان – توركیا ده‌ستگیركراون كه زۆربه‌یان هاووڵاتیانی كوردی ئێزییدی بوون.
له‌مباره‌یه‌وه (عه‌قید حوسێن تراونشی) به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوو هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور توانیویانه 54 كه‌س له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌ستگیربكه‌ن، كه ته‌مه‌نیان له نێوانیان 18 تا 36 ساڵیدا بووه و به نیازبوون له رێگه‌ی قاچاخه‌وه ئاودیوی توركیا بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه مولازم ئه‌نه‌س له كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گوتی: له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه 491 هاوڵاتی كورد سنوورداشی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه كه 132 كه‌سیان به پاسپۆرت له سنوور گوزه‌ریان كردووه كه 32 كه‌سیان ئافره‌ت بوون، هه‌روه‌ها له كۆی 491 كه‌سه سنوورداشكراوه‌كه 230 كه‌سیان خه‌ڵكی شاری سلێمانین و 162 دیكه‌شیان خه‌ڵكی دهۆك بوون، كه هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی وڵاتی توركیاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانی رۆژئاوا.
|