| 20-Oct-07 [15:40] |
کوردستانی - عوسمان: سوریا له دژی ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم كارده‌كات و به‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمیش هیچ دانوستانێك سه‌رناكه‌وێت
|
PNA – "مه‌حمود عوسمان" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ره‌وانه‌كردنی هه‌رشاندێكی حكومه‌تی عێراقی بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ دا نه‌بێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنت. ئه‌و لێدوانه‌ی عوسمان دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند شاندێكی سیاسی و ئه‌منی ره‌وانه ئه‌نقه‌ره ده‌كات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی كه ئێستا هاتۆته ئاراوه.
عوسمان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (ئاكی) ئیتاڵی گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه، چۆن ده‌بێت رێوشوێن وه‌ربگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم لایه‌نێكی ئه‌و دانووستانه نه‌بێت، ئه‌و كێشه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی دایه هه‌ربۆیه به‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت حكومه‌تی نوری مالكیش ناتوانێت له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌نگژه‌یه بكات. سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی "به‌شار ئه‌سه‌د"ی سه‌رۆكی سوریا كه پشتگیری له‌ئه‌نجامدانی له‌شكركێشی بۆ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سوپای توركیاوه كردبوو، "مه‌حمود عوسمان" گوتی: لێدوانه‌كه‌ی "ئه‌سه‌د" چاوه‌ڕوان كرابوو، پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا پارتی كرێكارانی كوردستانیان وه‌ده‌رناوه و له‌ناو خۆییدا دژی مه‌له‌سه‌ی كورده ، هه‌روه‌ها به‌درێژایی نه‌وه‌ته‌كان سوریا كه‌یه‌كێك بووه له لایه‌نه‌كانی كۆبووه‌نه‌وه‌ی سێ قۆڵی كه له وڵاتانی دراوسێ له دژی ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ساز ده‌كرا. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه "به‌شار ئه‌سه‌د" په‌له‌كردنێكی روونی پێوه دیار بوو له پاڵپشتی كردنی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی كورستان دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و كێشیه ته‌نیا به رێگه‌ی سیاسی و دیبلۆماسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌سه‌ر توركیا پێویسته رێوشوێنی پێویست به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رێكی كۆتایی بگرێته‌به‌ر و پارتی كرێكارانی كوردستانیش داوای ده‌سته‌به‌ری كه‌مترین مافه‌كانیان كرده‌وه. "مه‌حمود عوسمان" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له درێژه‌دا گوتی: "له‌سه‌ر توركیا پێویسته گوێ له بانگه‌وازه‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ریكا و روسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگرێت كه هه‌ر هه‌موویان داوای گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی لۆژیكی و دیالۆگ و دیبلۆماسی بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن وه نابێت توركیاش سه‌ركێشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات، چونكه دواتر به زیانێكی گه‌وره بۆی ته‌واو ده‌بێت".
|

|