| 31-Oct-07 [12:39] |
کوردستانی - ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سلێمانی هه‌شت كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه
|
PNA – به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د - سلێمانی / شه‌وی رابردوو له‌گه‌ره‌كی گوَیژه‌ی سلێمانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا و هه‌شت كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه .
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ئه‌منیه‌كان گومانی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی غازده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جی له‌گه‌ڵ روداوه‌كه هێزه‌كانی ناوخوَ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتونه‌ته جێی روداوه‌كه بوَلێكوَڵینه‌وه‌ی پێویست وێرای ئه‌وه‌ی تیمی پسپوَری بواری TNT و ته‌قه‌مه‌نی تادره‌نگانێكی شه‌و سه‌رقاڵی لێكوَڵینه‌وه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌وگومانه‌بون كه‌له‌نێوان ته‌قینه‌وه‌یTNT و بوتڵی غازدا دروست بوو بوو به‌لاَم تائێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌روداوه‌كه به‌ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێری راگه‌یاند :" ئه‌و ماڵه پیاوه‌كه‌یان راوچیه و پێده‌چێت ئه‌وه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه قومبه‌له‌ی راوكردنی ماسی بوبێت " به‌لاَم كاوه ئه‌كره‌م به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشاری سلێمانی به‌ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێری رایگه‌یاند :" تائێستا ئه‌نجامی لێكوَڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه پێده‌چێت به‌هوَی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵی غاز و شوَرتی كاره‌با وه ئه‌و روداوه‌كه‌وتبێته‌وه". سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خوَشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی به‌ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێری راگه‌یاند :" له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا خاوه‌ن ماڵه‌كه كوژراوه و حه‌وت كه‌سی ماڵه دراوسێكه‌شیان برینداربووه و دوانیان ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه و پێده‌چێت ژیان له‌ده‌ست بده‌ن " جێی ئاماژه‌یه به‌هوَی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه دوو ماڵ خاپور بووه و زیانشی به‌دیواری یه‌كێك له‌ماڵه‌كانی پشته‌وه‌ی گه‌یاندووه . وهه‌شت كوژراو‌و بریندری لێكه‌وته‌وه ، له‌باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ئه‌منیه‌كان گومانی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی غازده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جی له‌گه‌ڵ روداوه‌كه هێزه‌كانی ناوخۆ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتونه‌ته جێی روداوه‌كه بۆلێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست وێرای ئه‌وه‌ی تیمی پسپۆری بواری TNT و ته‌قه‌مه‌نی تا دره‌نگانێكی شه‌و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌وگومانه‌بون كه‌له‌نێوان ته‌قینه‌وه‌یTNT و بوتڵی غازدا دروست بوو به‌لاَم تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌روداوه‌كه به‌ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێری راگه‌یاند :" ئه‌و ماڵه پیاوه‌كه‌یان راوچیه و پێده‌چێت ئه‌وه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه قومبه‌له‌ی راوكردنی ماسی بوبێت ". له‌م باره‌یه‌وه، كاوه ئه‌كره‌م به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشاری سلێمانی به‌ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێری رایگه‌یاند :" تائێستا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه پێده‌چێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵی غاز و شۆرتی كاره‌با وه ئه‌و روداوه‌كه‌وتبێته‌وه". سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی به‌ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێری راگه‌یاند :" له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا خاوه‌ن ماڵه‌كه كوژراوه و حه‌وت كه‌سی ماڵه دراوسێكه‌شیان برینداربووه و دوانیان ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه و پێده‌چێت ژیان له‌ده‌ست بده‌ن " جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه دوو ماڵ خاپور بووه و زیانشی به‌دیواری یه‌كێك له‌ماڵه‌كانی پشته‌وه‌ی گه‌یاندووه .
|

|