PNA- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه كرد كه له ئه‌سته‌نبۆڵ به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ، كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هیواشی خواست كه ئه‌و گروپه به‌رچاوه‌ی دیبلۆماتكاران بتوانن رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه بدۆزنه‌وه كه له سنووری نێوان عێراق-توركیا به‌رده‌وامه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندترین شێواز ئه‌و كاره توندوتیژیانه سه‌ركۆنه ده‌كات كه په‌كه‌كه له‌ناو سنووری توركیا ئه‌نجامیان ده‌دات. ئه‌و جۆره كارانه هه‌رگیز پاساوێكیان نیه، چونكه ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه لاواز ده‌كه‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكیشدا نین. له جیهانی نوێ و سه‌رده‌میانه‌دا شوێنی ئه‌و جۆره كارانه نابێته‌وه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌ز به په‌یوه‌ندیه‌كی ئاشتیانه و پڕ له هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیادا. چه‌ند پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه‌كی ئابووری و كه‌لتووری به‌هێز له‌نێوان ئێمه و توركیادا هه‌یه، هیواداریشین ئه‌و پێكه‌وه به‌ستنه‌وانه له داهاتوودا به‌ره‌وپێشه‌وه بچن و په‌ره‌یان پێبدرێت، خه‌ڵكی هه‌ردوو دیوی سنوور سوودیان له په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوانمان بینیوه و چه‌ندین كۆمپانیای توركی ئه‌ندامی ویستراو و حه‌زپێكراون له ژیانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. ئێمه ده‌مانه‌وێ ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ خه‌ڵكی توركیا درێژ بكه‌ین و هه‌ماهه‌نگ بین له چوون به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شدارتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بۆ گه‌لی هه‌ردوو وڵات. ئێمه له نیگه‌رانیه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ین كه له ئه‌نجامی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه بۆی دروست بوون و هاوخه‌می خۆمان به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی قوربانیه‌كان راده‌گه‌یه‌نین. ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه تاكه چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته درێژخایه‌نه بریتیه له دانووستان و لێك تێگه‌یشتن، نه‌ك په‌یڕه‌وكردنی توندوتیژی زیاتر. ئێمه مكوڕین له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌مان له په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی توركیا رابگرێ و نیازی خۆی به روونی رابگه‌یه‌نێت بۆ چه‌كداماڵین و دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دانووستانه‌كان. هه‌ر شتێكیش كه له‌ده‌ستمان بێت بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێكان له ناوچه‌كه‌دا ده‌یكه‌ین. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات خاكه‌كه‌ی بۆ توندوتیژی و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی دراوسێ به‌كار بهێنرێت و هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی زامنی روونه‌دانی ئه‌و شته بكه‌ین. داواكاری و په‌یمانی ئێمه بۆ ئاشتی چه‌سپاو و جێگیره، ئێمه توندوتیژی و ئازاری یه‌كجار زۆرمان له مێژووی خۆماندا بینیوه، ئه‌و كێشه‌یه ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵه به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌ئارادایه و ترسی ئێمه له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر رێگه به سه‌ركه‌وتنی توندوتیژی بدرێت ئه‌وا ژیان و وزه‌ی یه‌كجار زیاتر ده‌بات. داوا له دۆستانمان له ناوچه‌كه و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی دونیا ده‌كه‌ین كه بزانن ئێمه له هه‌ر كات و شوێنێك و له‌گه‌ڵ هه‌ر گروپێك ئاماده‌ین دانووستان ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ ئه‌و قه‌یرانه بدۆزینه‌وه و وای ده‌بینین كه هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ دانووستان و دیالۆگ نیه. باوه‌ڕیشمان وایه كه هه‌لێك له ئارادایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه، ئه‌و دیبلۆماتكاره به‌رچاوانه‌ش كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارن هانیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه دانووستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌چاره‌یه بده‌ین. خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ئاشتی و سه‌قامگیریان ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین له هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنێكی سیاسی و ئابووری گه‌وره‌تر. ئێمه به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه پارچه‌یه‌كین له عێراق، نیازیشمان وایه كه هه‌ر ئاوا بمێنینه‌وه. پێویسته گه‌ل و حكومه‌تی توركیا له به‌رده‌وامبوونمان له هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و ئازادی و سه‌ركه‌وتن نه‌ترسن، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێ دراوسێیه‌كی ئاشتیخوازی توركیا بین و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی خۆمان بكه‌ین به‌رامبه‌ری، ئێمه سه‌رچاوه‌ی ترس نین بۆ هیچ لایه‌ك، نه ئێستا و نه له داهاتووشدا.
سه‌رچاوه: "KRG"
|