PNA- به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حه‌سه‌ن كازمی قومی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك حزبه كوردستانیه‌كان، كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانی به ره‌سمی له هه‌ولێر كرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆشحاڵی خۆی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنسوڵخانه‌یه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم گشت ئاسانكاریه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتارێكدا گوتی: ئه‌و دوو كۆنسوڵگه‌ریه له هه‌ولێر و سلێمانی هاوكاری و ئاسانكاری بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌فه‌ر بۆ ئێران بكه‌ن و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌ر شتێكیشمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریه‌كان بۆ ئه‌و دوو كونسوڵگه‌ریه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌سه‌ن كازمی قومی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا له وتارێكدا گوتی: ئێمه پێش ئێستا دوو كونسوڵگه‌ریمان له كوردستان هه‌بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كان پێنج ئه‌ندامی ئێمه‌یان ده‌ستگیركرد، بێگومان ئه‌وه‌ش كارێكی نایاساییه و زیان به سه‌روه‌ری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارین له كاتێكی نزیكدا ئازادبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆنسوڵگه‌ریانه ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا كازمی قومی گوتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كونسوڵگه‌ریه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی ئه‌وان ئه‌نجامدراوه. له درێژه‌شدا گوتی: داوا له وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عه‌ره‌بی دیكه ده‌كه‌م كه كۆنسوڵگه‌ریه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه. ئاغا سوهه‌یلی كرمانجی وه‌ك كونسوڵی ئێران له هه‌ولێر و ئاغا عه‌لیڕه‌زای موسافری وه‌ك كۆنسوڵی ئێران له سلێمانی دانران.
|