| 7-Nov-07 [10:18] |
نێوده‌وڵه‌تی - توركیا به‌ڵێنی چاكسازی له وڵاته‌كه‌ی ده‌دات
|
PNA - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای هۆشداریه‌كه‌ی كۆمسیۆنی وڵاتانی ئه‌وروپی له سستی چاكسازیه‌كانی رایگه‌یاند، توركیا به‌لێنی چاكسازی تازه‌ی داوه كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ پێوانه‌ی یاسای ئه‌وروپا.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری (ئه‌لخێمه) له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "ئێمه به‌رده‌وامین له جێبه‌جێكردنێكی كاریگه‌ریانه‌ی چاكسازیه‌كان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌دواداچوونی چاكسازیه‌كان تا وڵاتمان به‌ره‌و لوتكه‌ی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌به‌ین ، حكومه‌ت ده‌ستی به ره‌وانه‌كردنی پێشنیاره‌كان كردووه بۆ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌چاسازیه نوێ و تازه‌كان" . سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، كۆمسیۆنی ئه‌وروپی له راپۆرتی ساڵانه‌ی رایگه‌یاندبوو كه توركیا له بواری چاكسازیه‌كانی پێشكه‌وتنێكی سیاسی سنورداری له ساڵی 2007به‌خۆوه بینیوه هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتووه ، كه توركیا داوا ده‌كات كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان له رێگه‌ی به‌شداربوونی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا لابده‌ن كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ (نیكۆلا ساركۆزی) سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه به توندی به‌شدار بوونی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تده‌كاته‌وه. سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، ره‌تكردنه‌وه‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ی فرۆكه‌و كه‌شتی قوبرسی بۆ فرۆكه‌خانه‌و كه‌ناره ئاویه‌كانی توركیا هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو هه‌ر له كانوونی یه‌كه‌می سالی پار هه‌شت دانشتنی دانوستان بۆ به‌شداركردنی توركیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستێت و دوابخرێت. سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد، هه‌ر له‌و كاته‌وه توركیا له‌به‌ر هه‌ندێك كێشه‌ی سیاسی ناوه‌خۆیی نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست چاكسازیه‌كانی پێشبخات له‌وانه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و كێشه‌ی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ عێراق و كێشه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان(PKK ).
|

|