PNA – ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان له‌لایه‌ن هاك كه‌ره‌كانه‌وه، هاك كرا‌و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه هیچ لایه‌نێكی به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره تۆمه‌تبار نه‌كرد و ئاماژه‌یدا "هاك كردنی ماڵپه‌رِ دیارده‌یه‌كی جیهانیه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ن باو‌ه‌ڕیان به رای به‌رامبه‌ر نیه".
سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌رِی كوردستان تی ڤی (ئیبراهیم حاجی ساڵح) له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) و (رادیۆی زاگرۆس) گوتی:" 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند هاك كه‌رێكه‌وه (ماڵپه‌رِی كوردستان تی ڤی) هاك كرا، كه له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا ئه‌مه دووه‌مین جاره كه ماڵپه‌رِی كورستان تیڤی هاك ده‌كرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه ئێستا ماڵپه‌رِه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دیزاینه‌ره‌كانیانه‌وه بلۆك كراوه و ره‌نگه چه‌ند رۆژێكی كه‌می پێ بچێت و تا به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو بگه‌ڕێته‌وه خزمه‌تی خوێنه‌رانی. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ لایه‌نێك له‌پشته‌وه‌ی هاك كردنی (ماڵپه‌رِی كوردستان تی ڤی)یه، ئیبراهیم حاجی ساڵح گوتی: ئێمه له هه‌ردوو ئه‌و جاره‌ی كه ماڵپه‌رِه‌كه‌مان هاك كراوه هیچ كه‌سێكمان تۆمه‌تبارنه‌كردووه، چونكه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی جیهانیه و ده‌كرێت كه‌سێك له ماڵه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجامبدات، به‌ڵام په‌یامی ئێمه وه‌كو (ماڵپه‌رِی كوردستان تی ڤی) ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه و رای به‌رامبه‌ره، نه‌ك سه‌رده‌مێك بێت رای به‌رامبه‌ر كپ بكرێت، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ن بڕوایان به رای به‌رامبه‌ر نیه.
|