PNA - وه‌زیری نه‌وتی عێراقی (حوسێن شه‌هرستانی) ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكردووه، رێگه‌یان پێناده‌ین له عێراق كاربكه‌ن و نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی (ئاژانسی فڕنس پرێس) له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپێك) شه‌هرستانی گوتی: "هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی گرێبه‌ست ئیمزا بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تی كاركردنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی پێ نادرێت". وه‌زیری نه‌وتی عێراق هۆشداری له‌مه‌ڕ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گرێبه‌ستانه به‌و كۆمپانیانه‌دا به‌وه‌ی كه عێراق رازی نابێت و رێگا نادات نه‌وتی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكرێت". جێگه‌ی ئاماژه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت (7) گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ئیمزاكردووه، هه‌روه‌ها له‌وه‌ته‌ی یاسای تایبه‌تی نه‌وت له‌مانگی (ئاب)ی رابردووه په‌سه‌ندكراوه (15) گرێبه‌ستی نه‌وتی ئیمزا كردووه.
|