| 16-Nov-07 [12:55] |
وه‌رزشی - گه‌نجترین شاخه‌وانی جیهان كۆچی دوایی كرد
|
PNA - مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆكان- گه‌نجترین شاخه‌وانی جیهان و ئه‌ندامی تیپی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی ئێران "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا له شاری (ره‌زایه)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه، ئێواره‌ی رۆژی (سێشه‌ممه) شاخه‌وانی ناوداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" له كاتی مه‌شق و راهێنانی شاخه‌وانی له‌گه‌ڵ تیمێكی 9 كه‌سی شاخه‌وانانی لاوی شارۆچكه‌ی (بۆكان) له شاخی (به‌رده زه‌رد) ی باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌كه له به‌رزایی 5 مه‌تره‌وه كه‌وتۆته خوارێ، دواتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (عارفیان)ی شاری (ره‌زایه)كراوه، به‌ڵام دوای نۆ رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه دوێنێ (پێنجشه‌ممه )له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. جێی ئاماژه‌یه"موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" ئه‌ندامی تیپی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه چۆته سه‌ر لووتكه‌ی شاخی(لۆتسه) كه چواره‌مین لووتكه‌ی به‌رزی جیهانه له چیای هیمالایه‌ی وڵاتی نیپاڵ و توانی ریكۆردی ته‌مه‌نی وه‌ك گه‌نجترین شاخه‌وان به‌ناوی خۆی تۆمار بكات. برِیاره ئه‌مرِۆ(هه‌ینی) هه‌ر له زێدی خۆی له شارۆچكه‌ی (بۆكان)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له سه‌ر كێوی به‌رده‌زه‌رد به خاك بسپێردرێت.
|

|