PNA- جه‌ماڵ عه‌بدوڵا گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی (حوسێن شه‌هرستانی) وه‌ڵامێكی توندی دایه‌وه و گوتی " لێدوانه‌كانی شه‌هرستانی له‌مباره‌وه نایاسایی ونامه‌سئولانه‌یه ئه‌و كۆمپانیانه ناترسێنێت كه له‌گه‌ڵ ئێمه گرێبه‌ستیان كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، جه‌مال عه‌بدوڵا گوته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تۆمه‌تباركرد به كه‌مته‌رخه‌می له دواخستنی بڕیاردان له‌سه‌ر یاسای نه‌وت . جێگه‌ی ئاماژه‌یه، (حوسێن شه‌هرستانی) وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئاماژه‌ی دابوو كه ئیمزاكردنی هه‌ر گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ر كۆمپانیایه‌كه‌وه ئه‌وا كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له‌عێراق راده‌گیرێت به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت. هه‌روه‌ها (شه‌هرستانی) له لێدوانه‌كه‌یدا له (ریاز)ی پایته‌ختی سعودیه كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوی (ئۆپیك) كردبوو رایگه‌یاندبوو كه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق گرێبه‌ستی نه‌وتی مۆر بكات رێگای كاركردنی له‌عێراق له داهاتودا لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت و هۆشداریدا ئه‌و كۆمپانیانه، كه عێراق رێگا نادات نه‌وتی ده‌رهێنراوی ئه‌و بیره نه‌وتانه بنێردرێته ده‌ره‌وه.
|