| 17-Nov-07 [15:38] |
کوردستانی - پێنجوێن ... دوو هاوڵاتی ئێرانی به‌تلیاكه‌وه ده‌ستگیركران
|
PNA- به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی – دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هێنانی بۆده‌ده‌ن له‌گوندی (بناوه‌سوته)ی سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی (پێنجوێن) دووهاوڵاتی ئێرانی به‌بڕێك تلیاكه‌وه ده‌ستگیركران، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به(ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێر)ی راگه‌یاند:
" ئێواره‌ی دوێنی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی (پێنجوێن) (2) هاوڵاتی به بڕی (100) گرام تلیاك و لوله‌ی كێشانی تلیاك و ده‌رزیه‌وه ده‌ستگیركرد كه به‌مه‌به‌ستی بازرگانیپێكردن به‌نیازبون بیهێننه كوردستانه‌وه". سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:" ئه‌و (2) كه‌سه به‌ره‌گه‌ز ئێرانین و ته‌مه‌نییان له‌نێوان (30 بۆ 40) ساڵ ده‌بێت و ناویان (ب.ا) و (م.س) ه و دانیشتوی گوندی (مرانه)ی سه‌ربه‌شاری (مه‌ریوان)ن، وابڕیاره ره‌وانه‌ی ئاسایشی سلێمانی بكرێن بۆلێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و یاسایی له‌گه‌ڵیاندا".
|

|