| 17-Nov-07 [18:51] |
کوردستانی - لاوێكی كورد له ئه‌ڵمانیا كوژرا
|
PNA- به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی – شه‌وی رابردوو له‌شاری (شتوت گارت)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا لاوێكی كوردی خه‌ڵكی سلێمانی (ته‌مه‌ن 16 ساڵ) به‌ناوی "چیا عه‌بدولواحید" درایه به‌رچه‌قۆ و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، له‌وباره‌یه‌وه باوكی "چیا" بۆ (ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێر) گوتی:
" شه‌وی رابردوو له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا خۆیی و هاوڕێیه‌كی ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كه‌وه و هاورێكه‌ی هه‌ڵدێت و چیاده‌مێنێته‌وه ، له‌بۆسه‌كه دا به‌بێ هیچ هۆیه‌كی دیاریكراو له‌لایه‌ن (15 بۆ 20) كه‌سی به‌ره‌گه‌ز ئه‌لبانی ده‌درێته به‌رچه‌قۆ و دوای كوشتنیشی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رفرێنن به‌ره‌و شوێنێكی نادیار، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ته‌رمه‌كه‌یان فڕێ داوه " باوكی چیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند :" ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له‌پزیشكاری دادوه‌ری (شتوت گارت)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا یه و لێكۆڵینه‌وه و شیكاری له‌سه‌رده‌كه‌ن و وابڕیاره رۆژی (سێشه‌ممه) ته‌رمه‌كه‌ی ته‌سلیم بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، گه‌ر توانای مادیمان هه‌بێت ئه‌وا دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌رێنینه‌وه بۆ شاری سلێمانی". جێی ئاماژه‌یه خانه‌واده‌ی چیا له‌ساڵی (1996 – 1997) به‌ره‌وهه‌نده‌ران كۆچیان كردووه و له‌شاری (شتوت گارت)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێبوون .
|

|