| 18-Nov-07 [19:49] |
کوردستانی - له‌یلا زانا: پێویسته سوپای توركیا له‌بری تانك به گوڵ بۆ ئاشتی بچێته سنوور
|
PNA – ماشه‌ڵا ده‌كاك / ئامه‌د - له شاری (باتمان)ی باكووری كوردستان پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك میتینگێكی سازدا و زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سایه‌تی كورد ئاماده‌ی بوون، تیایدا له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری پێشووی توركیا رایگه‌یاند، پێویسته سوپای توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له بری ئه‌وه‌ی به تانك و تۆپ و فڕۆكه بچێته سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان، باشتروایه به گوڵ بۆ ئاشتی بچێت.
په‌رله‌مانتاری پێشووی توركیا له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكرات "له‌یلا زانا" له‌م میتینگه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كردووه و تیایدا گوتی: "پێویست ناكات به تانك و تۆپ و فڕۆكه سوپای توركیا بچێته سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو پێویسته به گوڵ بۆ ئاشتی بچێته سنوور، هه‌روه‌ها پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان حكومه‌تی توركیا به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌لی كورد ده‌ستی ئاشته‌وایی درێژ بكات، چونكه ئێمه مافی مرۆڤایه‌تی خۆمان ده‌وێت". له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا له‌یلا زانا داوایكرد كه كورد یه‌كێتی خۆی فراوانتر بكات و بۆ ئه‌مه‌به‌سته‌ش به باشی زانی كه راگه‌یاندن و بڵاوكراوه كوردییه‌كان برایه‌تی نێو گه‌لی كورد پته‌وتر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه داخستنی بنكه و باره‌گاكان و راگرتنی چالاكییه‌كانی پارتی كومه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا، هیچ خزمه‌تێك به كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ناكات و گوڕانیش روونادات، به‌ڵكو گه‌ر توركیا نه‌یه‌وێت هیچ پارتێكی كوردی هه‌بێت، بێگومان گه‌ل ده‌توانێت له هه‌ر شوێنێك كۆبێته‌وه و پارتێك دامه‌زرێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك به ناوی (ئایلا ئاكات) له میانه‌ی وتارێكدا ئاماژه‌یدا كه پێویسته كورد له باكووری كوردستان ببێته خاوه‌ن ناسنامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی خۆی و رێگه‌ش به زمان و كه‌لتوره تایبه‌ته‌كه‌ی بدرێت.
|

|