| 21-Nov-07 [19:6] |
کوردستانی - وێنه هه‌واڵی كۆچی دوایی موقبیل هونه‌رپه‌ژووه
|
PNA - مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆكان – له چه‌ند رۆژی رابردوو ته‌رمی لاوترین شاخه‌وانی جیهان "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" له سه‌ر كێوی به‌رده‌زه‌ردی نزیك شاری بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به خاك سپێردرا.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆكان، رۆژی هه‌ینی رابردوو رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی پیرۆزی گه‌نجترین شاخه‌وانی جیهان "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" له شه‌قامه‌كانی شارستانی بۆكان به‌ڕێوه‌چوو وه دواتر له سه‌ر كێوی به‌رده‌زه‌رد به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا كه ده‌یان هه‌زاران كه‌س له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شارستانی بۆكان و ده‌وروبه‌ر و وه‌رزشوانان و وه‌رزشدۆستانی شاره كوردنشینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاخه‌وانانی ناوداری وڵاتی ئێران تیایدا ئاماده‌بوون. ئه‌م شاخه‌وانه ناوداره كه ئه‌ندام و راهێنه‌ر و كاپیتانی تیپی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی وڵاتی ئێران و خاوه‌نی چه‌ندین مه‌دالیا و شانازی گه‌وره بوو، بۆ ماوه‌ی 9 رۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی (عارفیان)ی شاری ره‌زایه له حاڵی بێهۆشیدا بوو، له كاتژمێر 1ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ی رابردوو له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئه‌مه‌ش وێنه هه‌واڵی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردن و به خاك سپاردنی ته‌رمی پیرۆزی گه‌نجترین شاخه‌وانی جیهان "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" بۆ بینینی وێنه‌كان له "ئێره كلیك بكه".
|

|