| 7-Jan-08 [16:20] |
کۆمه‌ڵایه‌تی - له‌سه‌ر ژن به‌ژنی شه‌ش ئامۆزا بریندار بوون
|
PNA – باهۆز / هه‌ولێر - له شارۆچكه‌ی (كه‌سنه‌زان)ی سه‌ر به شاری (هه‌ولێر) له ئه‌نجامی شه‌رِی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی ناسیاوی یه‌كتر شه‌ش كه‌س بریندار بوون،كه سه‌رجه‌میان ئامۆزای یه‌كتر بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتووه له شارۆچكه‌ی (كه‌سنه‌زان)، له سه‌ركێشه‌یه‌كی خێزانی نێوانیان شه‌رِێك له نێوان بنه‌ماڵه‌ی دوو برا به‌رپا بوو و به هۆی گه‌وره بوونی شه‌رِه‌كه، كورِانی ئه‌و دوو برایه به چه‌قۆ و دار هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كتر و له ئاكامدا شه‌ش ئامۆزا به‌ناوه‌كانی "به‌شدار، مه‌جید، شاكر، ئازاد، پێشه‌وا و حه‌سه‌ن" به شێوه‌ی جیاجیا بریندار بوون. دواتر برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كران. به‌گووته‌ی برینداره‌كان شه‌رِی نێوانیان له سه‌ر ژن به ژنی روویداوه.
|

|