PNA- یاریزانی هێلی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ویانه‌ی "عه‌ین"ی ئیماراتی نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م به‌رِسمی چوه رێزی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی.
ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی(تایمز)ی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ویانه‌ی عه‌ینی ئیماراتی نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م چۆته ریزی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی كه خۆلی نایابی ئینگلیزی –پریمه‌ر لیگا- یاریده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 10/1/2008 یاریزان نه‌شئه‌ت پێشكه‌ش به‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان وهانده‌رانی یانه‌ی مانچسته‌رستی ده‌كرێت، جێگه‌ی ئاماژه‌یه یاریزان نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م ئیستاته‌مه‌نی (23)ساڵه و یه‌كه‌م یاریزانی عێراقه له خولی پریمه‌رلیگای ئینگلیزی له سه‌رده‌می ئێستا یاری بكات و پێش ئه‌ویش له ساڵی (1954) یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (یۆرا ئیشایا) له یانه‌ی بریستول روفیرزئینگلیزی یاریكردووه. ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی یاریزان نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م له‌گه‌ل یانه‌ی مانچسته‌رستی بۆماوه‌ی (دووسال ونیوه) و.جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه یاریزان نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م به‌برِی (یه‌ك ملیۆن)دۆلاری ئه‌مریكی له‌یانه‌ی شه‌بابی سعودی هاته رێزی یانه‌ی عه‌ینی ئیماراتی. به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك تاكو ئێستا باسی له به‌های ئه‌و بۆنده نه‌كردووه كه به‌رێگه‌یه‌وه نه‌شئه‌ت ده‌چێته ریزه‌كانی یانه‌ی مانشسته‌ر سیتسی.
|