به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری كرماشان، رێوره‌سمی رێزلێنان له ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری شه‌هرام نازری به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی ناوداری ئێران، هونه‌رمه‌ندانی شاری كرماشان و جه‌ماوه‌رێكی یه‌گجار زۆر له ته‌لاری بنكه‌ی بارهێنانی هزری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری كرماشان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا گۆرانیبێژی كورد شه‌هرام نازری وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا هاوكات له گه‌ڵ ژه‌نینی ئامێری سێ‌تار، چه‌ندین گۆرانی ره‌سه‌نی ناوچه‌ی كرماشانی به ده‌نگی خۆی پێشكه‌ش كرد.
شه‌هرام نازری له سه‌ره‌تای رێوه‌سمه‌كه گووتی: بۆ من زۆر جێگای به‌خته‌وه‌ریی و شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه رووبه‌رووی هاووڵاتییه‌كانی خۆم راوه‌ستاوم.
هه‌روه‌ها گووتی: شاری كرماشان فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه و له به‌رپرسان داوا ده‌كه‌م كه به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك بۆ فه‌رهه‌نگی ئه‌م شاره دابڕێژن و ئه‌گه‌ر پێویست به هاوكاری من هه‌بێت دریغی ناكه‌م. هیوادارم بۆ گه‌نجانی ئه‌م شاره به‌رنامه‌یه‌كی جیدی دابندرێت.
له‌م رێوره‌سمه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌باره‌ت به پێگه‌ی شه‌هرام نازری له موزیكی كوردستان، ئێران و دنیادا هاتنه ئاخاوتن و هه‌روه‌ها چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی موزیكی كرماشان به‌رهه‌می خۆیان پێشكه‌ش كرد، كه بریتین له:
ـ به‌رپرسی گشتی دایره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای كرماشان ئه‌حمه‌د ره‌جه‌بی.
ـ سه‌رۆك ناوه‌ندی موزیكی ده‌نگ و ره‌نگی ئێران كه‌ره‌م ره‌زا پیریایی.
ـ توێژه‌ی به‌ناوبانگی كرماشان و مامۆستای زانكۆكانی تاران دكتۆر میر جه‌لاله‌دین كه‌زازی له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گووتی: له ئێران و له‌و شوێنانه‌ی كه كورده‌كان تیایدا ده‌ژین خۆش ئاوازترین شوێنی ئێرانه‌و موزیك له خوێن و ده‌ماری كورده‌كاندا به‌رِێوه‌چوونی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گووتی: یه‌كێك له كۆنترین مێلۆدی و ئاهه‌نگه‌كان له موزیكی كوردیدا
"هۆره"یه كه مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژگارانی دێرین، بۆ ئه‌و كاته‌ی كه زه‌رده‌شت سروده ئاینییه‌كانی خۆی ده‌خوێند.
كه‌زازی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای سه‌رسوڕمان نییه كه كه‌سێكی ناوداری موزیك وه‌كوو شه‌هرام نازری له‌م ناوچه‌یه سه‌رهه‌ڵبدات و له ئاستی دنیادا رێزی لێبگیرێت و خه‌ڵاتی شانازی پێبدرێت، چونكه ئه‌م وڵاته وڵاتی سۆز و ده‌نگی خه‌مناكه.
دكتۆر میرجه‌لاله‌دین كه‌زازی له كۆتایی قسه‌كانیدا گووتی: ئێوه سه‌رنجی هه‌ر كوردێك بده‌ن نه‌وای ره‌سه‌ن و خۆش، سینه به سینه له باب و باپیرانی پێی گه‌یشتووه و بۆی به‌جێی ماوه. بێگومان یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین خه‌زێنه‌كانی موزیكی ئێران، موزیكی كورده‌كانه كه تاكوو ئێستا به شێوه‌ی پێویست لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی له سه‌ر نه‌كراوه.
ـ هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا موزیكزانی گه‌وره‌ی كرماشان عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی به ئامێری ته‌نبوور چه‌ندین پارچه موزیكی ره‌سه‌نی ناوچه‌ی كرماشانی پێشكه‌ش كرد.
ـ هونه‌رمه‌ندی كرماشانی سیاوه‌ش نوور پوور به ئامێری تار به شێوه‌یه‌كی پسپۆڕانه تاكژه‌نی كرد.
ـ گروپی موزیكی "نه‌جوا" سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی موزیكی كرماشان چه‌ندین پارچه موزیكی كوردیان به جوانی و رێكوپێكی پێشكه‌ش كرد.
ـ ویدیۆ كلیپێك له كاتی رێوره‌سمی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی له‌ژیۆن دۆنۆر به شه‌هرام نازری له فه‌ره‌نسا بۆ ئاماده‌بوان نمایشكرا.
ـ وتاری شاعیری كرماشانی ره‌حیم موعینی كرماشانی به هۆی باش نه‌بونی باری ته‌ندروستی له لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه خوێندرایه‌وه.
ـ هونه‌رمه‌ندی میللی كرماشانی به ئامێری دوزه‌له چه‌ندین پارچه موزیكی ره‌سه‌ن و كۆنی ناوچه‌ی كرماشانی ژه‌نی.
ـ شاعیرانی كورد محه‌مه‌د جه‌واد موحیبه‌ت و بیژه‌ن ئه‌رژه‌ن شێعریان خوێنده‌وه.
له كۆتایی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا له لایه‌ن چه‌ندین شوێن، رێكخراوه و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاری كرماشان له‌وحه‌ی پێ‌زانین و خه‌ڵات و دیاری به شه‌هرام نازری پێشكه‌شكرا، له‌وانه: ئه‌نجومه‌نی موزیك، پارێزگاری كرماشان، ئه‌نجومه‌نی دیزاین و گرافیك، ئه‌نجومه‌نی شانۆ، ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌كانی شێوه‌كاری، ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسان، حه‌وزه‌ی هونه‌ری، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مێهر و موئه‌سسه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری كرماشان.