به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، رێوره‌سمی كۆتایی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی په‌روین ئیعتسامی به به‌شداری بریكاری بواری سینه‌مایی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران موهه‌ندیس جه‌عفه‌ری جیلوه، دكتۆر ئیلاهی قومشه‌یی، به‌رپرسی فیستیڤاڵ مازیار ره‌زا خانی، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوان، سینه‌ماكاران و به‌رپرسان له ته‌لاری ئه‌ندێشه‌ی حه‌وزه‌ی هونه‌ری شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی په‌روین ئیعتسامی له چه‌ندین لقی جۆراوجۆر له‌وانه: كارتۆنی، چیرۆكی، دیكۆمێنتی، ئه‌زموونی، روانینی نوێ و فیلمی تایبه‌ت، هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی زێڕین، سیمین و تایبه‌تیان دیاری كرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵ، خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
ده‌رهێنه‌ری كرماشانی خاتوو توران كولیوه‌ندی بۆ كورته فیلمی "پله پله تا مانگ" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی كارتۆنی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی په‌روین ئیعتسامی به‌ده‌ستهێنا و ته‌ندیسی نیلوفه‌ری زێڕینی فیستیڤال، دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی پاره‌ی له لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵه‌وه پێبه‌خشرا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه بریتی بوون له هونه‌رمه‌ندان: خاتوو ره‌خشان به‌نی ئیعتماد، سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموون و ناوداری ئێران داریووش مێهرجوویی، خاتوو ته‌همینه‌ی میلانی و محه‌مه‌د ره‌زا ئه‌سڵانی.
سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی په‌روین ئیعتسامی له دوو به‌شی كێبڕكێی و لاوه‌كی به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم له ته‌لاری بێتهۆونی ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.