PNA – تارق نامیق/ هاوینه‌هه‌واری پیرمام - جیوڤانی ڤێرینتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و جیگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتدار رایگه‌یاند كه برِوامان وایه هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه بۆ سه‌قامگیری، هه‌رێمی كوردستان چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه له‌عێراق له‌رووی ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و ودابین كردنی ئاسایش و په‌ره‌پێدان و هێنانه دی كه‌شی ئیجابی بۆ وه‌به‌رهێنان.
له‌میانی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ۆكی كوردستان "مه‌سعود بارزانی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا "جیوڤانی ڤێرینتی" له هاوینه هه‌واری پیرمام سازدرا، ڤێرینتی گوتی: برِوامان وایه میلله‌تی كورد فاكته‌ری سه‌قامگیرییه له عێراق كه هاوبه‌شی به‌ر چاوی له‌پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستوری له عێراق دا هه‌بووه. هه‌روه‌ها گوتی: تاڵًه‌بانی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جیگری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق و سه‌ركردایه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆك بارزانی نموونه‌ی سه‌قامگیرین، ئێمه‌ش وه‌كو ته‌واوی ئه‌وروپا نه‌ك هه‌ر ئیتالیا پشتگیری ده‌كه‌ین . ده‌رباره‌ی كێشه‌ی نێوان توركیا چه‌كدارانی PKK جیوڤانی ڤێرینتی گوتی : هیوادارم حكومه‌تی توركیا بتوانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی كاربكات تا پێكه‌وه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، دووباره من حه‌ز ده‌كه‌م جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه بكه‌مه‌وه كه سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان گرنگه بۆیه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجام بدرێ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌م سه‌قامگیرییه ده‌بێت، ئێمه‌ش تا ئه‌وه‌ی له تواناماندابێت رێگه‌گری له كرده سه‌ربازییه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین.
|