| 17-Jan-08 [16:56] |
کوردستانی - بوش: په‌یوه‌ندیم به راپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه نیه
|
PNA- گۆڤاری نیوز ویكی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكییه‌وه كه له گه‌شته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی جۆرج بوش بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شداربووه ئاشكرایكرد، بوش به سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیلی راگه‌یاندووه ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و راپۆرته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه نیه كه باس له‌وه ده‌كات ئێران ده‌ستی له مه‌به‌سته سه‌ربازییه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت له لێدوانه‌كه‌یدا به گۆڤاری نیوز ویكی راگه‌یاندووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "جۆرج بوش" له كاتی چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ "ئه‌یهود ئۆڵمه‌رت"ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێی راگه‌یاندووه ئه‌و راپۆرته‌ی كه ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ریكردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له بیروڕای تایبه‌تی ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناكات. جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا كارده‌كه‌ن نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك بوش راگه‌یاند و پێیان وایه كه نابێت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌لای سه‌رۆكێكی دیكه به‌و شێوه‌یه لێدوان له سه‌ر كاره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری بدات.
|

|