PNA – دادگای ده‌ستووری توركیا بۆ چاوخشاندنه‌وه به یاداشتی داخستن و راگرتنی كاروچالاكییه‌كان پارتی عه‌داله و گه‌په‌شه‌پێدان ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌كی یاداشته‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌ر 11 ئه‌ندامه‌كه‌ی دابه‌شكرد، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كه‌متر له 10 ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووری راوبۆچوونه‌كانیان له‌مه‌ڕ لایه‌نی كارپێكردنی یاداشته‌كه ده‌خه‌نه‌روو.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، جێگری سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووری "عه‌لی فه‌یاز بكسوت" بۆ رۆژنامه‌وانان ئاشكرایكردووه كه ئه‌وان ئه‌مڕۆ له دادگای ده‌ستووری وێنه‌یه‌كی یاداشتی تاوانباركردنی پارتی عه‌داله و گه‌شه‌پێدانیان به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیان دابه‌شكردووه بۆ دیراسه و چاوپێخشاندنه‌وه و وه‌رگرتنی راوبۆچوونه‌كان له‌سه‌ر یاداشته‌كه. سه‌باره‌ت به راوبۆچوونی ئه‌ندامه‌كانی دادگای ده‌ستووری به‌رامبه‌ر به‌و یاداشته‌ی به‌سه‌ریان دابه‌شكراوه، علی فه‌یاز گوتی:" تا 10 رۆژ دیكه ره‌نگه كه‌متر له‌و ماوه‌دا ئه‌ندامه‌كانی دادگای ده‌ستووری كاری پێداچوونه‌وه‌یان به یاداشته‌كه ته‌واو بكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی لایه‌نی كاركردن له‌سه‌ر یاداشته بده‌نه سه‌رۆكایه‌تی دادگا. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووری توركیا " عه‌لی فه‌یاز بكسوت" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بڕیاردان له‌باره‌یه‌وه نابێت چه‌ند مانگێك بخانه‌یه‌نێت. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ینی رابردوو داواكاری گشتی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه "عه‌بدولڕه‌حمان یالچین كایه" یاداشتنامه‌یه‌كی دژ به پارتی عه‌داله و گه‌شه‌پێدان كه "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بۆ دادگای ده‌ستووری به‌رزكرده‌وه، كه تیایدا ئاماژه‌یداوه به‌پێی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه پارتی عه‌داله و گه‌شه‌پێدان دژ به عه‌لمانیه‌ت كاروچالاكی ده‌كات بۆیه ده‌بێت باره‌گاكانی له‌سه‌ر تاسه‌ری توركیا دابخرێت.
|