| 25-Mar-08 [16:8] |
ره‌نگا و ره‌نگ - ژنانی سعودیاش ده‌تواننن مۆڵه‌تی شوفێریان هه‌بێت
|
PNA – سه‌رئه‌نجام و پاش ماوه‌یه‌ك گفتگۆ كردن، عه‌ره‌بستانی سعودیا ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ژنانیش ده‌تواننن مۆڵه‌تی شوفێریان هه‌بێت.
به پێی هه‌واڵێكی (رادیۆ فه‌ردا) ، ژنانی عه‌ره‌بستانی سعودیا به رچاو كردنی چه‌ند مه‌رجێك ، مافی شوفێری كردنیان هه‌یه كه ئه‌وانه‌ش بریتین له : 1 – ته‌مه‌نی ژنی شوفێر ده‌بێت له (30) ساڵ زیاتر بێت. 2- ده‌بێت ( هاوسه‌ر یان باوكی) ژنی شوفێر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕن. 3 – ده‌بێت وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شوفێری له ناوه‌ندی فێركردنی شوفێری تایبه‌ت به ژنان بێت. 4 – له‌كاتی روودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان تێكچوونی ئۆتۆمبێل ، ژنی شوفێر ده‌بێت په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی شوفێری ژنانه‌وه بكات. 5 – ژنی شوفێر د ه‌بێت مۆبایلی له‌گه‌ڵدا بێت ، تا له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنێت. 6 – ژنان ته‌نیا له رۆژانی شه‌ممه و چوارشه‌ممه ، له كاتژمێری (7)ی به‌یانی تا (8)ی شه‌و ، هه‌روه‌ها له رۆژه‌كانی جومعه وپێنج شه‌ممه‌شدا ته‌نیا له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ تا (8)ی شه‌و ده‌توانن شوفێری بكه‌ن.
|

|