PNA – ئیسماعیل تاهیر / دهۆك - به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ناوچه‌ی ئامێدی.
فه‌رمانده‌یی هێزی پاسه‌وانی سنوور له وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیوا "ئه‌حمه‌د فه‌زله‌دین نه‌قشبه‌ندی" به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته ناوچه‌ی "ئامێد"ی سه‌ر به پارێزگای "دهۆك"، دواتر شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی پاراستنی سنوور سه‌ردانی ناوچه‌ی كانی ماسی كرد و به هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی چه‌ند خاڵی سنووری له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌ستنیشانكران بۆ ئه‌وه‌ی هێلی سنووری فه‌رمی نێوان هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا جیا بكرێنه‌وه. له‌مباره‌وه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له هێزی پاراستنی سنوور بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" گوتی:" پێشتر چه‌ندین جار سوپای توركیا له سه‌ر سنووری كوردستان سه‌رپێچی نێوده‌ولًَه‌تی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش له به‌رنه‌بوونی خاڵ و هێما سنوورییه‌كان، بۆیه ئێمه‌ش نه‌مانتوانی به‌رگری له سنووری خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا دوای ده‌ستنیشانكردنی سنووری شه‌رعی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی توركیا له هێڵه‌كه، ئێمه‌ش به به‌هه‌موو تواناكه‌وه به‌رگری له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین".
|