PNA - خاتوو "له‌یلا زانا" په‌رله‌مانتاری پێشووی توركیا به‌هۆی لێدوانه جیاجیاكانی كه به‌لای توركیاوه به لێدوانی نا یاسایی ناسراون، ره‌نگه به 60 ساڵ زیندانی سزا بدرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی توركیا، دادگای كۆماری له "ئامه‌د" كه ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی لێدوان و ده‌ستنیشانكردنی سزای سه‌ر له‌یلا زانا به‌ڕێوه ده‌بات، پێشنیازیكردووه خاتوو "له‌یلا زانا" به60 ساڵ زیندانی سزا بدرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه له میانه‌ی لێدوانه‌كانیدا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ رێكخراوه نا یاساییه‌كانی كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوانه‌ش نه‌بێت به‌ڵام به پڕوپاگنده‌كردن بۆ ئه‌و رێكخراوانه تاوانی ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها له راپۆرتی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگای كۆماری توركیا دا هاتووه كه له‌یلا زانا له میانه‌ی وتاره‌كانیدا باشووری توركیای به باكووری كوردستان و باكووری عێراقیشی به باشووری كوردستان ناوبردووه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسایی دادگای توركیا ده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌وه.
|