(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له33مین ساڵیادی دامه‌زراندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا لێك تێ نه‌گه‌یشتنێك له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌بووبێت و هه‌ندێك كه‌س پێیان وابووبێت، شكستی یه‌كێتی بۆ پارتی باشه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌داچوونه، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی پارتی سه‌ركه‌تنی یه‌كێتیه و وه به‌پێچه‌وانه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی: یه‌كێتی و پارتی كاریگه‌ری گرنگیان له كوردستان و عێراق هه‌یه و ئه‌و رێككه‌وتننامه ستراتیژیه‌ی كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئیمزای له‌سه‌ر كراوه، پێویسته زیاتر قوڵتر بكرێته‌وه، حزب و لایه‌ن سیاسییه‌كانیش پاڵپشتی و پشتگیری بكه‌ن و بگره به‌شداریشی تێدا بكه‌ن.
سه‌رۆكی هه‌رێم گوتیشی: رێككه‌وتنامه‌ی یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی ستراتیژی و هه‌تاسه‌ره و ئه‌وانه‌شی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه نابێت له‌ناو پارتی و یه‌كێتی جێیان ببێته‌وه.
مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌یدا كه شه‌ڕی ناوه‌خۆ وه‌یان راستر شه‌ڕی خۆكوژی یه‌كێك له‌و روداوه ناخۆشانه بووه له رابردوودا روویدا و ئێستا بۆته مێژوو و په‌ند بۆ هه‌موومان، ئه‌وانه‌شی له‌شه‌ڕی ناوخۆ شه‌هیدبوون، شه‌هیدی هه‌موو مانن، ئێمه به‌رده‌وام هه‌ست ئیحراجی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به كه‌س و كاری شه‌هیدان و قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام له‌م بۆنه‌یه‌و له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا گوتومه و ده‌یڵێمه‌وه كه داوای لێبووردنیان لێ ده‌كه‌ین، باشترین شتیش بۆ ئه‌وان، دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژیه‌ی كه له نێوان یه‌كێتی و پارتی ئیمزا كراوه.
له‌به‌شێكی وته‌یه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه ،هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی به تێنووی ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، من قه‌د له‌و بڕوایه نیم ئه‌وانه‌ی كه دوێنێ به‌گیانی خۆیان خه‌باتیان ده‌كرد و قوربانیان ده‌دا تێنوی ده‌سه‌ڵات بن، ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌موو شتێك گه‌ل بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و یه‌كێتی و پارتی به ده‌نگی میله‌ت ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نابێت ته‌نیا باسی رابردوو بكه‌ین، به‌ڵكو هێشتا ته‌حه‌دیاتی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ماوه‌و ده‌بێت هه‌موومان ئاماده‌كاری و حیساباتیان بۆ بكه‌ین، به‌تایبه‌تی (جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ و ره‌وشی ئاسایشی عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدراڵ له عێراق و هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێ و هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانان، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی تازه له به‌رامبه‌ر عێراق دا.