كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونی فه‌رهاد عه‌ونی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له باره‌گای سه‌ندیكا له هه‌ولێر، راپۆرتی شه‌ش مانگی خۆی ده‌رباره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌نووسانی له كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راپۆرته‌كه‌یه:
"ده‌ستپێك:
ئه‌مرِۆ بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گه‌شه‌ی كردووه‌و پرۆسه‌ی ئه‌و گه‌شه‌یه‌ش به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، بوونی زیاتر له سه‌دان كه‌ناڵی رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی جۆراوجۆری رۆژنامه‌وانی به‌رجه‌سته‌و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ئاماژه‌مان پی كرد.
هه‌ڵبه‌ت به‌رفراوان بوونی ره‌وتی رۆژنامه‌نووسی به‌م ئاست و قه‌باره‌یه له‌لایه‌ك گوزارشت له به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤ و ئاستی هۆشیاری گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و له‌لایه‌كیش تاسه‌و هیوای توێژی رۆشنبیرانی كوردستان به‌دیار ده‌خات كه چه‌ند تینووی چه‌سپاندنی پایه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نین، چونكه رۆژنامه‌نووسی سه‌رمه‌شق و داینه‌مۆی بونیادنانی ئه‌و سیسته‌مه‌یه، دیاره ده‌مانه‌وێت ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین كه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه له دیدو تێرِوانینی ئێمه وای ده‌بینین كه ئه‌م ئاسته‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و به‌رزایی هه‌ڵكشانی ره‌وتی رۆژنامه‌وانییه، وه‌كو خاڵێكی ئیجابی وایه له قۆناغی ئێستا، به‌لاَم ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه ده‌زانین كه ئه‌م ره‌وته رووكارو ره‌هه‌ندی چه‌ندایه‌تی هه‌یه نه‌ك چۆنایه‌تی و بگره هه‌ر خودی ئه‌و چه‌ندایه‌تی زۆرجار له‌سه‌ر حسابی چۆنایه‌تییه‌كه‌یه، بۆ نموونه له‌نێو سه‌دان كه‌ناڵ و نێوه‌ندی رۆژنامه‌وانی ده‌بێت دان به‌و هه‌قیقه‌ته‌دا بنێن كه تاكو ئێستا ئه‌و ژماره به‌رفراوانه‌ی رۆژنامه‌وانی نه‌یتوانیوه له‌نێو هه‌ناوی خۆیدا هه‌ردوو ئاسته‌كه به ته‌ریبی برِوێنێت.
چونكه له‌نێویاندا ژماره‌ی ئه‌و كه‌نالاَنه‌ی كه هه‌ڵگری ته‌واوی خه‌سڵه‌ته بنچینه‌ییه‌كانی پیشه‌یی رۆژنامه‌وانین و پابه‌ند بن به پره‌نسیپه‌كانی ئه‌و پیشه‌یه له له ئاستی پێویستدا نین.
دیاره ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌شێك په‌تاو قه‌یرانی جۆراوجۆر له نێو پانتایی و هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی.
به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مایه‌ی دڵخۆشی و ئاسووده‌ییه كه ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی به گشتی رۆژ له دوای رۆژ زیاتر شوێنگه‌و پێگه‌ی خۆی كاریگه‌رو پته‌وترده‌كات.
كه دیارترینیان گه‌شه‌كردنی ره‌وتی رۆژنامه‌نووسی ئه‌هلییه كه هه‌مووان د‌رك به‌وه‌ده‌كه‌ین كه ره‌وتی ئه‌و گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوونه رووه‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و تاراده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر پێشخستنی بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی له كوردستان.
یه‌كه‌م
ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له كوردستان
له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری ئه‌م راپۆرته‌مان ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد كه دنیای رۆژنامه‌نووسی له ولاَتی ئێمه‌دا له‌رووی قه‌باره‌و چه‌ندایه‌تی ئاراسته‌و مه‌ودایه‌كی به‌رفراوانی وه‌رگرتووه، دیاره به‌چاپ گه‌یاندن و بلاَوكردنه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان كه‌ناڵی رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی حزبی و ئه‌هلی گوزارشت له‌وه ده‌كات و ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته ده‌كات كه له قۆناغی ئه‌مرِۆی هه‌رێمی كوردستاندا ئازادی بیرورِاو رۆژنامه‌نووسی له ئارادایه‌و تاراده‌یه‌كی به‌رچاو دوور له سانسۆری پێشوه‌خت رۆژنامه‌نووسان سه‌ربه‌ست و ئازادن له له‌به‌چاپ گه‌یاندن و دامه‌زراندنی كه‌ناڵه رۆژنامه‌وانییه‌كان و له‌م باره‌یه‌وه گرفت و به‌ربه‌ستێكی ئه‌وتۆیان نایه‌ته‌رِی، كه‌مایه‌و شایانی ئاماژه پێدان بێت.
هه‌ڵبه‌ت بوونی ئه‌م په‌راوێزو پانتاییه بۆ ئازادییه‌كان به‌گشتی و رۆژنامه‌نووسی به‌تایبه‌تی خاڵێكی پۆزه‌تیڤ و دره‌وشاوه‌یه له‌سه‌ر روخساری واقیعی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ش دان پێدانمان به‌و راستییه واقیعی و مێژووییه پابه‌ند بوونمانه به پره‌نسیپ و خه‌سڵه‌ته بنچینه‌ییی و پیشه‌ییه‌كانی رۆژنامه‌نووسی، به‌لاَم لێره‌دا دیارده‌یه‌كی به‌رچاوو راستییه‌كی مێژوویی هه‌یه كه ده‌بێت هێماو ئاماژه‌ی پی بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه جۆر به‌جۆره رۆژنامه‌نووسی و ئاماده‌بوونی ئه‌و په‌راوێزو زه‌مینه ئازادییه‌ی كه‌بۆ توێژ‌و بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی ره‌خساوه، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست و كێشه‌ی جدی و به‌رچاو هه‌یه كه ناكرێت ئێمه هێماو ئاماژه‌و په‌نجه‌نومای بۆ درێژ نه‌كه‌ین، چونكه هه‌ر جۆره قه‌یران و په‌تاو كێشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ره‌گ و ریشه‌و بنه‌ماكانی ده‌ستنیشان نه‌كه‌یت و ره‌هه‌نده بنچینه‌ییه‌كانی پشت ئه‌و په‌یران و كێشانه نه‌خرێنه روو، ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌گه‌ر نه‌شچێته حاڵه‌تی حه‌تمی، به‌لاَم یه‌كجار قورس ده‌بێت.
دووه‌م
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و كێشه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نووسی
1. به‌پێی برِگه‌ی (5) له‌ماده‌ی نۆزده‌یه‌می یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه نابێت هیچ دادگا‌و ده‌زگایه‌كی پۆلیس، به‌بی ئاگاداری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هیچ جۆره بانگهێشت و راكێشییه‌كی رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن بۆ لێپیچنه‌وه، به‌لاَم به‌داخه‌وه زۆرجار هه‌ندێك له بنكه‌و هێزه‌كانی ناوخۆ ئیلتیزام به‌و برِیاره‌وه ناكه‌ن و دوور له چاوو ئاگایی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی راكێشی لێپێچینه‌وه‌یان ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش دووچاری را‌گرتن (ته‌وقیف)یان ده‌كه‌ن، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی به‌رچاو له دادگاكان له‌م باره‌یه‌وه پابه‌ندی یاسا بوونه‌وه به‌بی ئاگاداری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان نه‌كردووه، واتا هه‌ردوو حاڵه‌ت به رووكاره سلبی و ئیجابییه‌كه له كوردستان بوونی هه‌بووه.
2. هه‌ندێكجار رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانی خۆیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ‌و نێوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی تر، دووچاری گوشار‌و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناشارستانی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا كراوه‌و كامێرا‌و ریكۆرده‌ریان لی سه‌ندراوه‌و هه‌ندێك جاریش شكێندراوه.
3. دیارده‌ی به‌ندكردنی رۆژنامه‌نووسان به‌بی دادگایی كردن و گرتنه‌به‌ری رێ و شوێنی یاسای بۆ ماوه‌ی جیاجیا، بوونی هه‌بووه‌و به‌تایبه‌تیش له‌كاتی رووداوی گه‌وره‌دا هێزه‌كانی نێوخۆ توندوتیژانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كردووه، كه‌م جار هه‌بووه كه رووداوێك له‌م ولاَته روویدابێت، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس ئازار نه‌درابێت.
4. نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له‌نێو كایه سیاسییه‌كان و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی زانیاری كێشه‌و گرفت و ته‌گه‌ره‌ی زۆری بۆ رۆژنامه‌نووسان دروست كردووه، هه‌ر بۆیه‌ش زۆرجار رۆژنامه‌نووسان به ناچاری په‌نایان بۆ سه‌رچاوه نهێنییه‌كان و گوی هه‌ڵخستن له‌نێوه‌نده جۆر به‌جۆره‌كان بردووه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌یو سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی وێنه‌یه‌كی ناحه‌زانه‌و هه‌ندێك جاریش دوژمنكارانه له‌نێوان نێوه‌نده‌كانی ده‌سه‌لاَت و رۆژنامه‌نووسان و سه‌یركردنی یه‌كتر وه‌كوو دوو هێزو بوونی ناحه‌زو به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵنه‌كردوو، له‌كاتێكدا یه‌كێك له‌مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی مافی رۆژنامه‌نووسی گه‌یشتنیه‌تی به سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و زانیاری جۆراوجۆر‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌لف و بای دیموكراسییه‌ته، چونكه له رێگای ئاشكرابوونی زانیارییه‌كان و ده‌رخستنی راستی رووداوه‌كان، چین و توێژ‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌زانن چی له‌واقیعی ولاَته‌كه‌یان رووده‌دا، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت كایه‌كانی ده‌سه‌لاَت هیچ جۆره رووبه‌رو پانتاییه‌كی نارَێكیان نه‌بێت دوور له چاوی كامێرا‌و ئاگایی رۆژنامه‌نووسان بێت، چونكه رۆژنامه‌نووس له رێگای زوومی كامێرا‌و ریكۆرده‌ره‌كه‌ی وێنه‌ی كۆمه‌ڵگای نیشانی حكومه‌ت و وێنه‌ی حكومه‌تیش نیشانی كۆمه‌ڵگا ده‌دات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی هه‌ردوو لا ده‌خاته حاڵه‌تی ئۆرگانی هارمۆنی و دیموكراسی و ئاسایی، نه‌ك ناحه‌زی و دژایه‌تی.
5. له یه‌كتری جیانه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌و پته‌ونه‌بوونی كه‌لتووری دیموكراسی له‌نێو پانتاییه جۆراوجۆره‌كانی حزب و حكومه‌ت وای كردووه په‌یوه‌ندی ده‌سه‌لاَت و رۆژنامه‌نووسان له‌حاڵه‌تێكی سروشتی و ئاسایی‌دا نه‌بێت، چونكه له‌و حاڵه‌ته رۆژنامه‌نووس ده‌یان كێشه‌و گرفتی بۆ دروست ده‌بێت و ناتوانێت هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی هه‌واڵ و زانیاری رابگات.
6. دیارده‌یه‌كی تر كه مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه كه دام و ده‌زگا حكومی و سیاسی و حزبییه‌كان له پێدانی هه‌واڵ و زانیاری به‌یه‌ك چاو سه‌یری رۆژنامه‌نووسان ناكه‌ن و زۆرجاریش ناسنامه‌ی سیاسی و حزبی پێوه‌ر بووه، بۆ ئاگاداركردنیان له‌هه‌واڵ و رووداوه نوێیه‌كان.
7. فه‌رمانگه‌كان و نێوه‌نده‌كانی برِیارو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت زۆر به زه‌حمه‌وت نه‌بێت ئاماده نین لێدوان و چاوپێكه‌وتن له‌سه‌ر پرس و مه‌سه‌له سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان به رۆژنامه‌نووسان بده‌ن. ئه‌گه‌ر بشیكه‌ن كێشه‌و بێنه‌و به‌رده‌یه‌كی زۆریان پێده‌كه‌ن.
8. به كه‌می نه‌بێت به‌رپرسه‌كان وه‌لاَمی داواكاری و خواست و پرۆسه‌ی نووسینی رۆژنامه‌وانی ناده‌نه‌وه‌و بایه‌خێكی ئه‌وتۆ به‌و هه‌واڵ و رووداوانه ناده‌ن كه له رۆژنامه‌كان بلاَوده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی نائومێدی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندێك جاریش ساردبوونه‌وه‌یان له‌كاری پیشه‌یی خۆیاندا.
9. له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و گرفت و كێشه‌و ئاڵۆزییانه كه زۆرجار له‌لایه‌ن نێوه‌نده جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌سه‌لاَت بۆ توێژی رۆژنامه‌نووسان دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها زۆر جاریش به به‌ڵگه ئه‌و راستییه‌مان له‌لایه كه رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن خاوه‌ن و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌و به‌رِێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌نووسی دووچاری ده‌ركردن و هه‌ندێك جاریش دووچاری سزادانی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ش هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له رۆژنامه‌نووسان كردووه كه ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ سكالاَكردن لای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ببه‌ن ئه‌وا سزاكه‌یان قورس‌تر ده‌بێت، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی پێشێل كردنی مافی رۆژنامه‌نووسی و هه‌روه‌ها هه‌وڵێكیشه بۆ پاشه‌كشه پێكردنی رۆژنامه‌نووس له‌كاری راسته‌قینه‌ی پیشه‌یی خۆی.
10. هه‌ندی جاریش له‌جیاتی وه‌لاَمدانه‌وه‌و په‌نابردنه به‌ر یاسا، تۆمه‌تی نادروست و بی به‌ڵگه ده‌خرێته پاڵ رۆژنامه‌نووسان.
سێیه‌م
رۆژنامه‌نووس و یاسا
دیاره تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت رۆژنامه‌نووس له ولاَتی ئێمه‌دا به یاسای سزادانی عێراقی به گشتی و یاسا كۆنه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام لێپێچینه‌وه‌و دادگایی ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه كه ئه‌و په‌راوێزو پانتاییه‌ی بۆ ئازادی رۆژنامه‌نووسی هه‌یه زه‌مانه‌تی ئه‌و ئازادییه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، بۆیه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كانی ئه‌و توێژه، به‌زه‌ره‌رو زیانی رۆژنامه‌نووسان ته‌واو بووه.
ئه‌وه‌ش وای له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد كه هه‌رچی زووه لێژنه‌یه‌ك پێك بهێنێت بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان، ئه‌و لێژنه‌یه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی (25/5/2005) به‌مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنی به ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌نجامدا، دواتر ئه‌و لێژنه‌یه كه ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرد‌و له‌م باره‌یه‌شه‌وه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر ئاستی لقه‌كان و بواره‌كانی تردا، به‌رده‌وام بوو له به‌ستنی كۆرِو سیمینار بۆ رۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌وه‌ی فراوانترین گفتوگۆ له‌باره‌وه بكرێت، ئه‌وه‌بوو دوای زیاتر له ساڵ و نیوێك كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری پرۆژه‌كه‌و تێپه‌رِینی ئه‌و پرۆژه‌یه به كۆمه‌ڵێك قۆناغی جیاجیادا ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ستكاری كۆمه‌ڵێك برِگه‌و مادده‌ی پرۆژه‌كه‌ی كرد‌و كه ده‌بووه مایه‌ی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا په‌نای بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان برد‌و به‌ناوی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان داوای لێ‌كرد كه ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه نه‌كات، ئه‌وه‌بوو به‌رِێزیان داوایه‌كه‌ی سه‌ندیكای قبوڵ كرد‌و پرۆژه‌كه‌ی نارده‌وه په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاش بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌كه به‌رفراوانتر بكات، رۆژی 9/2/2008 له شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ سه‌رنووسه‌رو به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌هلی و حزبییه‌كان سازكردنی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه یه‌ك رۆژی خایاند سه‌رنج و تێبینی هه‌موو لایه‌ك له چوارچێوی نووسراوێك فۆرمۆڵه كرا‌و ناردرا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه‌ش ئێمه له رێگای راپۆرته‌كه‌مان داوا له په‌رله‌مانی كرودستان ده‌كه‌ین، كه ئه‌و سه‌رنج و تێنبییانه‌مان به‌هه‌ند هه‌ڵبگرێت، چونكه كۆ ده‌نگی هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی له‌سه‌ره.
چواره‌م
رۆژنامه‌نووس و پابه‌ندبوونی به پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته بنچینییه‌كانی رۆژنامه‌نووس پابه‌ند بوونی رۆژنامه‌نووسه به پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی پیشه‌یی خۆی، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونیه‌تی به به‌ها مرۆیی و راستگۆییه‌كان و بی لایه‌نی بوونیه‌تی له بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاكی تری رۆژنامه‌نووسی.
به‌لاَم جێگای داخه كه زۆرجار هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان پابه‌ندنه‌بوون به‌و پره‌نسیپ و به‌ها پیشه‌ییانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی پایه‌كانی خۆی له‌سه‌ر داكوتاوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و جۆره رۆژنامه‌نووسانه ژماره‌یان كه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی داهێنانیش شتێكی ئه‌وتۆیان نییه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویانه تاراده‌یه‌كی به‌رچاو په‌رێزو رووكارو تابلۆی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی له‌ولاَتی ئیمه دووچاری جۆرێك له ته‌ڵخی بكه‌ن و وێنه‌یه‌كی ناسه‌رده‌میانه به‌كایه‌كانی ئه‌و پشه‌ییه‌وه بلكێنن، هه‌ڵبه‌ت په‌نابردنی هه‌ندێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه بۆ ئه‌و شێوازی نووسینه‌ی كه شایسته‌ی پێگه‌و شوێنگه‌ی مه‌عنه‌وی و پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی نییه‌و دووره له به‌هاو نۆرمی ئه‌و پیشه‌یه زۆرجار بۆته بیانوو و پاساوێك به‌ده‌ست هه‌ندێك نێوه‌ندی حكومی و كۆمه‌لاَیه‌تییه دژه ئازادییه‌كانی بیرورِاو كاری رۆژنامه‌نووسی، بۆ كاركردنیان له‌پێناوی گوشار دروست كردنی بۆ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ر ته‌سك كردنی پانتاییه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌نووسی، دیاره سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی زه‌رووره‌ت و پێداویستی مێژووی بۆ رێكخستنی كاری رۆژنامه‌نووسی و داكۆكی كردن له مافی رۆژنامه‌نووسان دامه‌زراوه‌و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شی هه‌ره زۆری رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌بی جیاوازی سه‌ندیكا به مه‌رجه‌عی خۆیان بزانن و ببنه ئه‌ندام تیایدا، هه‌روه‌ها به ئه‌ندامی بوونیشمان له (ئای – ئێف – جه‌ی) فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رخه‌رو سه‌لمێنه‌ری رۆڵی زیندووانه‌ی سه‌ندیكایه له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش چه‌ندید جار ئه‌وه‌مان به هه‌موو لایه‌ك راگه‌یاندووه كه پێویسته رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پابه‌ندی پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌كانی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی ببن و نابێت هیچ جۆره گوشار‌و شێوازێكی كۆنترِۆڵ وایان لی بكات ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پره‌نسیپانه بن.
ده‌مانه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه ناسنامه‌ی سیاسی ئه‌زموونی هه‌رێمی كرودستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایكبوونییه‌وه وه‌كو ئه‌زموونێكی دیموكراسی خۆی به‌رووی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ودا نمایش كردووه‌و بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت و به‌دیموكراسی سه‌ر دروشمی هه‌موو لایه‌ك بووه، بۆیه ده‌بێت ئێستا هه‌موو لایه‌ك له هه‌قیقه‌ته تێ بگه‌ین كه رۆژنامه‌نووسێكی كارا‌و زیندوو رۆژنامه‌نووسێكی پابه‌ند به پره‌نسیپه بنچینییه‌كانی پیشه‌یی رۆژنامه‌وانی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی كاری رۆژنامه‌نووس مه‌رجی سه‌ره‌كی و فاكته‌رو داینه‌مۆی به‌هێزی قوڵكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به دیموكراسی كردن و پێشخستنی كۆمه‌ڵگای كوردستانه له ئاستی مه‌عریفی و كه‌لتووری و رۆشنبیرییه‌كاندا.
ئێمه جارێكی تر به‌ناوی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ڵێن به رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ده‌ینه‌وه‌و كه هه‌موو شێوازێكی خه‌باتی دیموكراسیانه‌و مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه به‌ر له پێناوی جێبه‌جێكردنی دروشمی ناوه‌ندی سه‌ندیكا كه بریتییه له (له‌پێناو چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان)، چونكه جێبه‌جێكردنی ئه‌و دروشمه‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی پشت ئه‌و دروشمه جگه له‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارترو ئاسۆیه‌كی نوێتر و ده‌روازه‌یه‌كی كراوه‌تر به رووی كاری رۆژنامه‌نووسیدا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی بنه‌رِه‌تی و سه‌ره‌كیش ده‌بێت له‌سه‌ر رێگای به‌رفراوان كردنی مه‌وداكانی دیموكراسیه‌ت به‌مانا مۆدێرن و فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی.
یه‌كه‌م
یاداشت و نووسراوه‌كانی سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه به مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له‌مافی رِۆژنامه‌نووسان بۆ لایه‌نه به‌رپرس و نێوه‌نده حكومییه‌كان ناردوویه‌تی
1. رِۆژی 11/2/2008 لێژنه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌نووس و مافی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، یاداشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوخۆ نارد له‌سه‌ر لێدانی ستافی به‌رنامه‌ی (زووم ئین) ی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان كه رِۆژی 9/2/2008 له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی رِۆژنامه‌نووسی له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌كره‌م شێمه‌ی هارِون به‌توندترین شێوه لێدران.
2. رِۆژی 22/1/2008 سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌رِاگه‌یه‌نراوێكدا نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر برِیاری ئابلۆقه‌دانی رِۆژنامه‌نووسی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ندیل نیشاندا و داوای ئه‌وه‌ی كرد رِۆژنامه‌نووسان ئازاد بن له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره چالاكیه‌كی رِۆژنامه‌وانی له‌وڵاته‌كه‌مان.
3. سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ئیمزای نه‌قیبی رِۆژنامه‌نووسان نارِه‌زایی نامه‌یه‌كی بۆ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر نارد له‌سه‌ر ده‌ست درێژی كردن و لێدانی سآ رِۆژنامه‌نووسی ستافی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ له‌و شاره‌دا.
4. رِۆژی 8/3/2008 سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ست درێژی كردنی سه‌ر رِۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسی (سی سیل ئینیۆل) مه‌حكوم كرد كه شه‌وی 7/8 ی ئاداری 2008 له‌ناو هوتێل هه‌ورامان له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئه‌و هوتێله ده‌ست درێژی كرایه‌سه‌ر.
5. سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان رِۆژی 23/2/2008 تیرۆركردنی نه‌قیبی رِۆژنامه‌نووسانی عیراق شه‌هاب ته‌میمی مه‌حكوم كرد.
6. رِۆژی 19/4/2008 سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان گرتن و زیندانی كردنی سیانزه رِۆژنامه‌نووسی باكووری كوردستانی مه‌حكوم كرد كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه گیراون، كه بریتی بوون له‌و رِۆژنامه‌نووسانه:-
1. روشدی ده‌میرتایا
2. بیرۆلڕ دوور‌و
3. ده‌برڤریم دۆنگیس
4. نه‌سرین یازار
5. حه‌یده‌ر هایكر
6. سه‌یڤ گونه‌ر
7. محه‌مه‌د عه‌لی ئاتاشی
8. موراد تولجه
9. ئه‌رسین چه‌لیك
10. عه‌لی یولوش
11. محه‌مه‌د قه‌ره ئه‌سڵان
12. فه‌یسه‌ل تویج
13. به‌هادین تونج
7. رِۆژی 4/5/2008 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا تیرۆركردنی رِۆژنامه‌نووس (سروه عه‌بدولوه‌هاب) ی ئه‌ندامی لقی موسڵی سه‌ندیكای مه‌حكوم كرد كه سه‌ر له‌به‌یانی رِۆژی 4/5/2008 له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری موسلڕ له‌لایه‌ن گروپێكی تیرۆریستی تیرۆركرا.
8. رِۆژی 4/5/2008 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌وڵی تیرۆركردنی رِۆژنامه‌نووس (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ی خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری خاك و ئه‌ندامی سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان مه‌حكوم كرد كه سه‌ر له‌به‌یانی 4/5/2008 له‌ناو شاری به‌غدا هه‌وڵی تیرۆركردنی درا.
9. رِۆژی 11/5/2008 فه‌رهاد عه‌ونی نه‌قیبی رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمانی نیگه‌رانی سه‌ندیكا خسته رِوو له‌سه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ی فۆرمی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
10 رِۆژی 21/1/2007 به‌به‌شداری سی رِۆژنامه‌نووس له‌هوتێل ئاشتی له‌شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له‌داواكه‌یان كه تایبه‌ت بوو به‌رِێگری له‌برِیاری داخستنی كه‌ناڵی ئاسمانی (رِۆژ تی ڤی) له‌لایه‌ن حكومه‌تی دانیمارك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان رِێكخست. نوێنه‌ری لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی رِۆژنامه‌نووسان ئاماده‌بوو كه جگه له‌وه‌ی پاڵپشتی سه‌ندیكای له‌داوایه‌كه‌ی ئه‌وان رِاگه‌یاند، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستانیشی پی دان كه تایبه‌ت بوو كه به‌نارِه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر برِیاری داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه.
دووه‌م
تیرۆر
1. 1-5/3/2008 نووسه‌ر و رِۆژنامه‌نووس عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف له‌شاری كه‌ركووك تیرۆر كرا، تاكو ئێستاش نه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆیی حكومه‌ت له‌و شاره‌داو نه‌له‌لایه‌ن هیچ نێوه‌ندێكی تریش هۆكاری تیرۆركردنه‌كه‌ی و ئه‌و ده‌سته‌ی هه‌ڵساوه به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره نه‌زانراون.
2. رِۆژی 4/5/2008 رِۆژنامه‌نووس (سروه عه‌بدولوه‌هاب) ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری موسڵ له‌لایه‌ن گروپه ئیرهابییه‌كان تیرۆر كرا.
3. رِۆژی (18/4/2008) رِۆژنامه‌نووس بێگه‌رد قه‌ڵای ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌و په‌رِی درِنده‌یی كوژرا، له‌م باره‌یه‌وه لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌دواداچوونی ورد و مه‌یدانی كردووه‌و تاكو ئێستاش فایلی ئه‌و كێشه‌یه له‌دادگای هه‌ولێر به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
سێیه‌م
هه‌رِه‌شه
1. كاتژمێر (5) ی ئێواره‌ی 5/4/2008 له‌رِێگای ژماره مۆبایل (07504466146) هه‌رِه‌شه له‌شوان داودی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هه‌والڕ كرا، به‌رِیوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵیش به‌نووسراوی ژماره (509) له 6/4/2008 به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووكی ئاگادار كردۆته‌وه و له‌م باره‌یشه‌وه سكاڵای تۆماركردووه.
2. له 15/5/2008 به‌مۆبایلی ژماره (07705972015) هه‌رِه‌شه له‌رِۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) په‌یامنێری كوردستان رِاپۆرت كرا، رِۆژنامه‌نووسی هه‌رِه‌شه‌كراویش به‌رِه‌سمی لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستانی ئاگادار كردۆته‌وه، لقی كه‌ركووكیش به‌نووسراوی ژماره (336) له 20/5/2008 ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستانی ئاگادار كرده‌وه.
3. رِۆژی 23/5/2008 رِۆژنامه‌نووس نه‌جات ئه‌حمه‌د په‌یامنێری هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی ئاگاداری لیژنه‌ی داكۆكی كردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كرده‌وه كه به‌ته‌له‌فۆنی جۆری ئه‌له‌مبه‌ر هه‌ره‌شه‌ی لێكراوه. لیژنه‌ی داكۆكیش به‌و رِۆژنامه‌نووسه‌ی رِاگه‌یاند كه له‌هه‌موو رِوویه‌كه‌وه پاڵپشتی مه‌عنه‌وی ده‌كات.
4. رِۆژی 21/5/2008 به‌ژماره ته‌له‌فۆنی (07504360604) هه‌رِه‌شه له‌رِۆژنامه‌نووس مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی كرا و داوای ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر شێوازی نووسینی رِه‌خنه ئامێز له‌و بواره‌ی كه خاوه‌نی موبایل قبوولی نییه، رِووبه‌رِووی سزا ده‌بێته‌وه.
5. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئیحسان مه‌لا عه‌لی له‌گه‌لڕ ئافره‌تێكی بیانی له‌هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، رِۆژنامه‌نووس سیروان غه‌ریب له‌رِێگه‌ی ته‌له‌فۆن هه‌ره‌شه‌ی لێكراو لیژنه‌ی داكۆكیكردنیش به‌ره‌سمی له‌رِێگای ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه پشتگیری له‌سیروان غه‌ریب له‌دژی ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ی لێی كراوه رِاگه‌یاند.
6. دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، وێنه‌ی ئیحسان مه‌لا عه‌لی نوێنه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان له‌به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ كچێكی بیانی بلاَوكرده‌وه، رۆژنامه‌نووس مه‌حموود یاسین كه په‌یامنێری ئاوێنه‌یه پێی راگه‌یاندین كه شوان قه‌لاَدزه‌یی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به ته‌له‌فۆن هه‌رِه‌شه‌ی لێكردووه‌و ده‌قی هه‌رِه‌شه‌كه‌ش به تۆماركراوی لای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هه‌یه.
7. رۆژنامه‌نووس (سۆران داودی) په‌یامنێری كه‌ناڵی (الحره) له كه‌ركووك، له‌لایه‌ن (احمد العبیدی) سه‌رۆكی ته‌جه‌موعی عه‌ره‌بی هه‌رِه‌شه‌ی لێكراوه، بۆ رۆژنامه‌ی (النبڕ) ژماره (213) لێدوانی له‌و باره‌یه‌وه داوه.
چواره‌م
ئه‌و رِۆژنامه‌نووسانه به‌شێوازی جۆراوجۆر گیراون
1. 10/10/2007 رۆژنامه‌نووس گۆران غه‌ریب په‌یامنێری رادیۆی نه‌وا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی دوكان ده‌ستگیر كرا، له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵه‌كه لێژنه‌ی داكۆكی كردن له‌مافی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان په‌یوه‌ندی به قائیمقامی ئه‌و شاره‌و به‌رپرسه حكومییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه كرد‌و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان دا كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌رِ بۆ داخستنی فایلی كێشه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، دوای تێپه‌رِینی شه‌وێك به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنیدا، گۆران غه‌ریب به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، گرتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه كه هه‌واڵێكی له‌سه‌ر به‌سه‌رچوونی ده‌رمانی كۆگای دوكان بلاَوكردۆته‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی لێژنه‌ی داكۆكی كردن له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵیدا، گۆران غه‌ریب گوتی سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی من به به‌ڵگه‌وه ده‌نگی به‌رِێز محه‌مه‌د خۆشناو وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م له‌كاتی دادگایی كردنمدا بۆ به‌رِێز دادوه‌ری دوكان لێدا كه راستی هه‌واڵه‌كه‌ی منی پشت راست كرده‌وه، گوتی ئه‌وه‌ی گۆران غه‌ریب ده‌یڵێت له‌سه‌ر به‌سه‌رچوونی مێژووی ده‌رمانه‌كانی كۆگای دوكان راسته‌و به‌لاَم دادوه‌ر گوێ پێنه‌دا، به‌داخه‌وه فایلی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نه‌ك دانه‌خرا، به‌ڵكو به‌بی ئاگاداری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و دوور له چاوی كامێرا كامه‌ران فه‌ره‌ج دادوه‌ری دوكان بۆ ماوه‌ی سی مانگ حوكمی زیندانی كردنی گۆران غه‌ریب به‌بی جێبه‌جێ كردن ده‌ركرد.
2. رِۆژی 16/3/2008 رِۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د ساڵح حه‌جی تاهیر سه‌رنووسه‌ری رِۆژنامه‌ی رِه‌سه‌ن به‌گوێره‌ی مادده‌ی 236 برِگه (4) یاسای سزاكان له‌لایه‌ن دادگای دهۆك بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و زیندانی كرا، تۆمه‌تی گیرانی ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه ئه‌وه بووه كه سووكایه‌تی به‌برِیاره‌كانی دادگا كردووه و له‌رِێگای نووسینێك كه له‌ژماره (372) ی رِۆژنامه‌ی رِه‌سه‌ن بڵاوبۆته‌وه، له‌گه‌لڕ ده‌ستپێكردنی كێشه‌كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌رِۆژنامه‌نووسان له‌سنووری دهۆك به‌ده‌م كێشه‌كه‌وه چووه و پارێزه‌ری بۆ رِۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د ساڵح حه‌جی تاهیر گرتووه، رِۆژی 18/3/2008 ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.
رِۆژی 6/5/2008 به‌پێی مادده‌ی (236) برِگه چوار له‌یاسای سزادان به‌برِی سه‌د هه‌زار دینار سزا درا، جێگای باسه لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌رِۆژنامه‌نووسان له سنووری دهۆك جگه له‌گرتنی پارێزه‌ر بۆ ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه هه‌روه‌ها برِی سه‌د هه‌زار دیناره‌كه‌شی له‌جیاتی رِۆژنامه‌نووسی سزادراو دا.
3. 15/5/2008 رۆژنامه‌نووس (دانا جه‌میل)ی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوولاَتی، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله له شاری كه‌ركووك ده‌ستگیر كرا، بیانووی ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌بوو كه له‌نێو شاردا خه‌ریكی وێنه‌گرتن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسی خۆی بووه، دواتر لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان یه‌كسه‌ر خۆی كرده خاوه‌ن كێشه‌كه‌و راسته‌وخۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووس دانا جه‌میل كرد‌و دوای دووكاتژمێر تیِپه‌رِین به‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی، له‌ژێر گوشار‌و داوای لق ئازادكرا.
4. رِۆژی 10/7/2007 به‌پێی برِیاری دادوه‌ری هه‌ڵه‌بجه رِۆژنامه‌نووس رِێبار ئه‌حمه‌د به‌تۆمه‌تی ناو زرِاندنی ئه‌ندازیارێكی شاره‌وانی له‌بابه‌تێك به‌ناوی (به‌دواداچوون له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌كی دابرِاو له شاره‌وانی) له‌ژماره (331) ی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی بۆ ماوه‌ی (24) كاتژمێر، له‌رِۆژی 26/9/2007 ده‌ستگیركرا، جێی باسه كێشه‌ی ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه تاكو ئێستا له‌دادگا به‌رده‌وامه.
5. رِۆژی 10/2/2008 به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌رِۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (369) و (370)، به‌ناوی (پارتی له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كانی كۆنگره‌ی سیانزه‌دا) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی گوڵان و گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه داوایه‌ك له‌سه‌ر رِۆژنامه‌نووس عومه‌ر ئاشتی له‌دادگای كه‌لار تۆمار ده‌كرێت... ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ ماوه‌ی (48) كاتژمێر زیندانی ده‌كرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌و رِۆژنامه‌نووسه و هه‌روه‌ها گرتنی پارێزه‌ر بۆی رِۆژی 12/2/2008 (عومه‌ر ئاشتی) ی رِۆژنامه‌نووس به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
6. له پارێزگای دهۆك رۆژنامه‌نووس (جۆنی خۆشابا ئۆشانا) خاوه‌نی سایتی ئه‌لیكترۆنی (السرخه) ده‌ستگیر ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی (4) رۆژ له‌نێوان 17/2-21/2/2008، دواتر به‌پێی به‌ڵێننامه‌یه‌ك ئازاد ده‌كری كه تیایدا به‌ڵێن ده‌دا چیتر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی هیچ شتێك له‌سایته‌كه‌یدا بلاَونه‌كاته‌وه.
7. 22/2/2008 رۆژنامه‌نووس ئارام نه‌جیم په‌یامنێری رۆژنامه‌ی رۆژنامه، له‌لایه‌ن هێزه پاسه‌وانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری مه‌رزی باشماخ په‌لامار دراو بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش (ته‌وقیف) كرا، دواتر ئازادیان كرد، به‌لاَم ته‌واوی ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی كاری رۆژنامه‌نووسی گرتبووی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه سرِابوونه‌وه.
8. 17/3/2008 رۆژنامه‌نووس پشتیوان خورشید سه‌رپه‌رشتیاری سایتی راستی له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی دهۆك ده‌ستگیركرا، نوێنه‌ری لێژنه‌ی داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان له‌و سنووره، خه‌ریكی به‌دواداچوونی كێشه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ییه.
9. رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت حه‌مه ساڵح سه‌رنووسه‌ری سایتی چاو‌دێر و رۆژنامه‌ی بونیاد له‌لایه‌ن (جه‌لال عومه‌ر ساماغه) سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی سێ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه، 8/6/2008 له ده‌ره‌نجامی ئه‌وه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ له بنكه‌ی پۆلسی سه‌رای شاری سلێمانی ده‌ستگیركرا.
سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی له به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی داوای سه‌د ملیۆن دینار وه‌كو قه‌ره‌بوو له رۆژنانووس سه‌رده‌شت حه‌مه ساڵح ده‌كات، نوێنه‌ری لیژنه‌ی داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له سلێمانی به‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی راگه‌یاندووه كه ئێمه داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین و پاڵپشتی خۆمان له تۆ راده‌گه‌یێنین، تاكو ئێستا فایلی ئه‌و كێشه‌یه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
10. رۆژی 3/6/2008 رۆژنامه‌نووس رزگار ره‌زا چوچانی رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ی بارزان و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی نه‌وای هونه‌ر له رادیۆی نه‌وا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زێره‌ڤانی له شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ ده‌ستگیر كرا، تۆمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئه‌وه بووه گوایه پابه‌ند نه‌بووه به یاسا‌و رێساكانی زێره‌ڤانی چونكه كارمه‌ندی ئه‌وانه، به‌ڵام پێشتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به ره‌سمی داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی راگه‌یاندبوو فۆتۆكۆپیه‌كی ئه‌و نووسراوه‌شی دایه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس رزگار ره‌زا چوچانی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانی به‌شی هه‌واڵگری زێره‌ڤانی كرد و داوای به‌ردانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌وان به بیانووی جۆراوجۆر ئاماده نه‌بوون ئه‌و داوایه‌ی لیژنه‌كه‌مان قبوڵ بكه‌ن، به‌ڵام له دوای پێنج رۆژ زێره‌ڤانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به‌ردا، (رزگار ره‌زا چووچانی) به لێژنه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه گوتی به‌و مه‌رجه ئازادیان كردم كه واز له‌كاری رۆژنامه‌نووسی بێنم.
11. رۆژی 6/6/2008 رۆژنامه‌نووس سروه عه‌بدولواحید په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی (الحره) له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسی خۆی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆی شاری مه‌خمور به‌زۆر برا بۆ باره‌گای پۆلیس، له‌وی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م (ته‌وقیف) كرا، لێژنه‌ی داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان په‌یوه‌ندی به قائیمقامی مه‌خمووره‌وه كرد‌و نیگه‌رانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه نیشاندا.
پێنجه‌م
ئه‌و رِۆژنامه‌نووسانه‌ی ئازاری جۆراوجۆر دراون و یاخود مافه پیشه‌ییه‌كانیان پێشێل كراوه
1. رِۆژی 22/1/2008 له‌لایه‌ن ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر جگه‌له‌وه‌ی رِێگری له‌چوونی رِۆژنامه‌نووسانی قه‌له‌م كرا كه به‌مه‌به‌ستی شكاندنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر قه‌ندیل پێكهاتبوو، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نێوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و سنووره دوو رِۆژنامه‌نووس داركاری كرا، كه بریتیی بوون له:
ڕ. سۆران عومه‌ر به‌رپرسی ئاژانسی ده‌نگ و باسی كوردستان نیوز و به‌هۆی ئازاری زۆره‌وه رِه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رِانیه‌كرا.
ب. رِه‌حمان غه‌ریب په‌یامنێری رِادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئازادی.
2. رِۆژی 23/10/2008 رِۆژنامه‌فرۆش دارا محیه‌ددین له‌كاتی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی فرۆشتنی رِۆژنامه‌كه‌یان بوو له‌نێو بازارِی سلێمانی له‌لایه‌ن موقه‌ده‌مێكی ئاسایش به‌ناوی خالید سیته‌كی لێپرسراوی ئاسایشی سه‌رشه‌قام داركاری كرا و بۆماوه‌یه‌كی كه‌میش ده‌ستگیركرا.
3. رِۆژی 2/1/2008 ژماره‌یه‌ك ئاسایشی سه‌ر به‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان/هه‌ولێر له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی سه‌واف هێرشیان كرده سه‌ر ستافێكی رِۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان و ئازارێكی جه‌سته‌یی زۆریان دا. ده‌ست به‌جی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌كاك عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌رِێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌رێمه‌وه كرد و رِۆژی دواتریش سه‌رۆكی لیژنه سه‌ردانی ناوبراوی كرد. ده‌ستبه‌جی به‌برِیاری به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش لیژنه‌یه‌كی دوو قۆلی له كاك عادل بۆتانی جێگری به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و زیره‌ك كه‌مال – ئاكۆ محه‌مه‌د نوێنه‌رانی لیژنه‌ی داكۆكی كردن پێك هات.
دواتر ئاسایش برِیاری به‌ندكردنی چوار رۆژی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و ئاسایشانه ده‌ركرد، ویستیان سزای مووچه برِینیشیان بده‌ن، به‌لاَم لێژنه‌ی داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌ی رتكرده‌وه.
4. رۆژی 18/1/2008 رۆژنامه‌نووس هۆگر محه‌مه‌د تاهیر سه‌رپه‌رشتكاری پاشبه‌ندی ئه‌ڤرۆ سپۆرات له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی پیشه‌یی خۆی له‌ناو یاریگای بارزان له‌زاحۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكی نه‌ناسراو لێیدراو به‌توندی ئازاری جه‌سته‌یی دراو كامێرا‌و ریكۆرده‌كه‌شیان لێ ستاند، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش كامێرا‌و ریكۆرده‌ره‌كه‌ی بۆ گه‌رِێندرایه‌وه.
5. رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 9/2/2008 پاسه‌وانه‌كانی (ئه‌كره‌می شێمه‌ی هارون) كه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازییه، له‌نێو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وتنه لێدانی ستافێكی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان و ئازارێكی جه‌سته‌یی زۆریان دان، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ش بریتی بوون له:
1. رزگار كۆچه‌ر
2. سامان عه‌دنان
3. كاروان زامدار
4. یوسف ستار
5. گۆران ساڵح
6. موحسین محه‌مه‌د
هه‌روه‌ها له‌م ده‌ستدرێژییه‌دا ده‌ستی رۆژنامه‌نووس (كاروان زامدار)یان شكاند، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌نووسراوێكی فه‌رمی ژماره (44) وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیان ئاگادار كرده‌وه داوای سزادانی ئه‌وانه‌ی كرد كه ده‌ستدرێژیان كردبووه سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه، به‌لاَم به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی ناوبراو هیچ جۆره وه‌لاَمێكی سه‌ندیكایان نه‌دایه‌وه.
6. شه‌وی 7-8/3/2008 له‌ناو هوتێلی هه‌ورامان له‌شاری هه‌ولێرو له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئه‌و هوتێله ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی كرایه سه‌ر رۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسی (سیسێل ئینیونی) دوای ئه‌مه هێزه ناوخۆكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و شاره‌دا ده‌ستدرێژی كارییان ده‌ستگیر كرد.
بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كێشه‌یه، فه‌رهاد عه‌ونی، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ردانی هوتێلی هه‌ورامانی كرد‌و هه‌روه‌ها راسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك نێوه‌ندی جیاجیای حكومه‌ته‌وه كرد له‌هه‌ولێر.
7. دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس كۆسره‌ت عه‌بدولرِه‌حمان كه رۆژنامه‌نووسه له ته‌له‌فزیۆنی باباگورِگورِ بابه‌تێكی به‌ناوی (سه‌رۆكی هه‌رێم بۆچی نایه‌ی بۆ كه‌ركووك) له ژماره (268)ی 23/2/2008 بلاَوكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه ده‌ركرا.
8. 4/5/2008 له‌ناو شاری به‌غدا هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری خاك و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كوردستان درا.
9. رۆژی 21/5/2008 رۆژنامه‌نووس مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ی خه‌بات، له‌سه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك به‌ناوونیشانی (دكتۆرا له‌ماستاو كردن) كه له رۆژنامه‌ی هاوولاَتی بلاَوكرابووه‌وه ده‌ركرا، لێژنه‌ی داكۆكی كردن له‌مافی رۆژنامه‌نووسان په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی ئه‌و رۆژنامه‌یه كرد‌و داوای گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كرد، به‌لاَم ئه‌وان گوتیان ئێمه بۆ شوێنێكی تر گواستومانه‌ته‌وه‌و مووچه‌شمان نه‌برِیوه‌و به به‌رده‌وامی مووچه‌ی ده‌ده‌ینی.
10. كۆمپانیای سترین منیستری ئه‌ڵمانی كه باره‌گاكه‌ی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه‌و به‌شێكه له پرۆژه‌ی راگه‌یاندنی عێراقی – ئه‌ڵمانی مووچه‌ی سی مانگی رۆژنامه‌نووس (كامه‌ران نه‌جارِ)ی خوارد‌و ئاماده‌نه‌بوو مووچه‌كه‌ی بداتی، له‌اكتێكدا ئه‌و رۆژنامه‌نووس به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گرێبه‌ستی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كردبوو، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌نووسی بۆیان مانگانه دوو سه‌د دۆلاری بده‌نی.
11. كۆتایی مانگی ئایای 2008 (بژار سه‌عید و نه‌وزاد محه‌مه‌د) كه رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرن له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان (K.tv)ین، له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاری كه‌ركوو ته‌نگیان پێ هه‌ڵده‌چنرێت و رێگای جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسیان لێ ده‌گیرێت، دواتر كامێراكه‌شیان لی ده‌سه‌نرێت.
12. ئه‌نجام سه‌عید كه رۆژنامه‌نووسێكی شاری كه‌ركووكه‌و شه‌وی 22-23/6/2008 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسه‌وه له شاری كه‌ركووك له كاتێكدا خه‌ریكی وه‌رزشكردن بووه، ته‌قه‌ی لێكراوه‌و دوای سوكایه‌تی پێكردن، ناسنامه‌ی لێوه‌رگیراوه‌و هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكراوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌رِه‌شه‌و سوكایه‌تی كردن بلاَوبكاته‌وه له زیندانی قایم ده‌كه‌ن.
13. 24/6/2008 رۆژنامه‌نووس (سه‌فین حه‌مید ئه‌حمه‌د) وێنه‌گری ئاژانی په‌یامنێر، ئاژانسی فرانس پرێس له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسی بووه‌و به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك له كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپیانی فۆردی ئه‌مریكی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانێكی ئه‌و كۆمپانیایه په‌لامار ده‌درێت و وێرِای ئه‌وه‌ی كامێرا‌و ریكۆرده‌ره‌كه‌ی لی ده‌سه‌نرێت، هه‌روه‌ها سوكایه‌تی زۆریشی پێ ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیی كه به‌و رۆژنامه‌نووسه كرا، ستافی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تی ڤی، كوردسات، ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌لعراقیه، ئه‌سۆمه‌ریه، رۆیته‌رز، ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، فرانس پرێس و رۆژنامه‌ی ئاسۆ، ئه‌و شوێنه‌یان به‌جێ هێشت.
14. 28/6/2008 تیمێكی په‌یامنێری سه‌ر به كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاری پیشه‌یی خۆیان له كۆمه‌ڵگای كانی قرژاڵه، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی سوپای عێراق هێرشیان كرایه سه‌رو سوكایه‌تییه‌كی زۆریان پێكراو هه‌واڵی ئه‌وه‌شیان دابوو كه‌وا كامێراكه‌یان لێ بستێنن.
15. دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس (حاجی كه‌ركووكی) به‌رِێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌ی (النبڕ) له‌لایه‌ن عه‌مید جومعه به‌رپرسی كاروباری پارێزگای كه‌ركووك بانگهێشست ده‌كرێت و داوای ئاماده‌بوونی لی ده‌كه‌ن له‌پێش لێژنه‌كه‌ی یان بۆ لێكۆڵنه‌وه داوای سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی چه‌ند بابه‌تێكی لێ ده‌كه‌ن.
دواتر له‌لایه‌ن هه‌مان به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه به‌نووسراوی ژماره (896) له 15/5/2008 ئاراسته‌ی ده‌زگای هه‌واڵ كراوه تیایدا داوای ئاماده‌بوونی رۆژنامه‌نووس (شوان داودی) ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه‌له‌سه‌ر داوای پارێزگاری كه‌ركووك پێكهێنراوه بۆ ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی زانیاری هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له رۆژنامه‌ی (النبڕ) بلاَوكراونه‌ته‌وه.
شه‌شه‌م
رۆژنامه‌نووسانی بی سه‌رو شوێن
1. 3/2/2007 رۆژنامه‌نووس (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) ناسراو به (محه‌مه‌د سیاسی) له ماڵه‌وه ده‌رچووه‌و تاكو ئێستاش بی سه‌رو شوێنه، به‌پێی وته‌ی برای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، ناوبراو نیوه‌رِۆی ئه‌و رۆژه له چێشتخانه‌ی ئه‌بو شه‌هاب له شاری هه‌ولێر نانی خواردووه‌و دواتر چاره‌نووسی نادیار ده‌بێت، لێژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان له‌م باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به‌چه‌ندین نێوه‌ندی حزبی و حكومییه‌وه كردووه، به‌لاَم هه‌موویان بی ئاگایی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
حه‌وته‌م
ئه‌و رِۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له‌دادگا داوایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌و به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بانگهێشت كراون
1. پاش تۆماركردنی داوایه‌كی یاسایی له‌رِۆژی 11/2/2007 له‌سه‌ر رِۆژنامه‌نووس هێرش ئه‌حمه‌د سه‌رنووسه‌ری رِۆژنامه‌ی ئاراسته له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كه‌وه به‌تۆمه‌تی ناو زرِاندنی، به‌به‌شداری و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لیژنه‌ی داكۆكی كردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان فایلی ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه له‌دادگای سلێمانی به‌قازانجی هێرش ئه‌حمه‌د داخرا.
2. رِۆژی 1/8/2007 سه‌رنووسه‌ری رِۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاو ئه‌ندامی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان (به‌هجه‌ت هروری) به‌پێی هه‌ردوو برِگه‌ی (10،9) له‌مادده‌ی 433 ی سزاكانی عیراقی له‌لایه‌ن دادگای دهۆك بانگهێشت كرا. ئه‌و بانگهێشت كردنه‌ش له‌ده‌ره‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك بوو له‌ژماره (199) رِۆژی 25/7/2007 ی رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ- ده‌قی بابه‌ته‌كه‌ش تایبه‌ت بوو له‌سه‌ر به‌رگری كردنی پارێزه‌رێك له گومانلێكراوێك به‌كاری تیرۆریستی له‌كاتێكدا پارێزه‌ره‌كه ناویشی نه‌هاتبوو. جێی باسه دادگای دهۆك تاوانی تیرۆریسته‌كه‌ی سه‌لماند و به‌له‌سێداره‌دان سزایدا. كه‌چی پارێزه‌ره‌كه سكالاَی له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌ری رِۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ تۆماركرد كه گوایه ئه‌و رِۆژنامه‌یه ناوی ئه‌وی زرِاندووه. جێی باسه تاكو ئێستا كێشه‌كه له‌دادگا به‌رده‌وامه.
3. رِۆژی 15/11/2007 له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك داوایه‌ك له‌دژی رِۆژنامه‌نووس به‌هجه‌ت هروری سه‌رنووسه‌ری رِۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ و رِۆژنامه‌نووس ئازاد عه‌بدولڵا په‌یامنێری هه‌مان رِۆژنامه له‌سنووری ئاكرآ تۆماركرا، 20/11/2007 هه‌ردوو رِۆژنامه‌نووس بانگهێشتی دادگای دهۆك كران و به‌پێی مادده‌ی (433) ی یاسای سزاكان به‌تۆمه‌تی ناوزرِاندن دادگایی كردنه‌كه‌یان ده‌ستی پێكرد. دوای چه‌ندین دانیشتن و لێكۆڵینه‌وه له‌رِۆژی 10/1/2008 به‌پێی نووسراوی ژماره 90818 دادگای دهۆك نارِاستی تۆمه‌تی سه‌ر هه‌ردوو رِۆژنامه‌نووسی سه‌لماند و كێشه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی رِۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ كۆتایی هات.
4. رِۆژی 6/9/2007 له‌سه‌ر داوای به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی ـ هه‌ولێر برِیاری ده‌ستگیركردنی رِۆژنامه‌نووس شوان داودی سه‌رنووسه‌ری هه‌فتانه‌ی هه‌واڵ و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان دا ــ نوێنه‌ری لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌رِۆژنامه‌نووسان تاكو ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیس كردووه. به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هاتن به‌م كێشه‌یه به‌ڵام تاكو ئێستا برِیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، برِیاری ده‌ستگیركردنی شوان داودی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وی بابه‌تێك بوو به‌ناونیشانی (فیلمی سێكسی له‌هه‌ولێر) له‌نووسینی رِۆژنامه‌نووس (باران) بوو له‌ژماره (125) رِۆژنامه‌ی هه‌والڕ.
5. رِۆژی 8/1/2008 به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ـ جۆلانه‌وه‌و تاوان به‌نووسراوی ژماره (108) ئاگاداری رِۆژنامه‌نووس ئاسۆ جه‌باری كرد بۆ ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م دادگا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا چونكه تۆمه‌تباره به‌پێی مادده‌ی (433) له یاسای سزاكانی عیراق له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رِۆژنامه‌وانی، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان په‌یوه‌ندی به رِۆژنامه‌نووس ئاسۆ جه‌باره‌وه كرد و ئاماده‌یی ده‌ربرِی پارێزه‌ری بۆ بگرێت.
6. له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی رِاپۆرته‌كه‌ی (مایكل رِۆبن) له‌رِۆژنامه‌ی هاوڵاتی رِۆژی 13/1/2007 به‌رِێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ له‌دادگای سلێمانی داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر عه‌بد عارف سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتی تۆماركرد. رِۆژی 4/2/2008 پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه ده‌ستی پێكرد و ناوبراو له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایه به‌برِی یه‌ك ملیۆن دینار كه‌فاله‌ت ئازاد كرا تاكو ده‌ست پێكردنی قۆناغێكی تری دادگایی كردنه‌كه.
7. رِۆژی 4/2/2008 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌نووسراوی ژماره (454) رِۆژنامه‌نووس سه‌ردار پشده‌ری ئاگادار كرده‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌له‌گه‌ڵیدا چونكه تۆمه‌تباره به‌پێی مادده‌ی (433) له یاسای سزاكانی عیراق.
8. رِۆژی 4/2/2008 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌نووسراوی ژماره (456) ئاگاداری رِۆژنامه‌نووس ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی میدیا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان كردووه كه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت چونكه تۆمه‌تباره به‌پێی مادده‌ی (433) له‌یاسای سزاكانی عیراق له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رِۆژنامه‌وانی، تاكو ئێستاش فایلی كێشه‌كه كه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌دواداچوونی كردوو به‌رِه‌سمی داكۆكی له‌رِۆژنامه‌نووس ئاكۆ محه‌مه‌د كرد.
9. رِۆژی 26/2/2008 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌نووسراوێكی ژماره (882) رایگه‌یاند كه ده‌بێت هه‌ردوو رِۆژنامه‌نووس هه‌ندرێن عه‌بدولقادر حه‌مه‌د و هێمن مه‌هدی نه‌قشبه‌ندی له‌به‌رده‌می دادگا ئاماده‌بن چونكه تۆمه‌تبارن به‌پێی مادده‌ی (433) له‌یاسای سزاكان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رِۆژنامه‌وانی له‌هه‌فته‌نامه‌ی جه‌ماوه‌ر . لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌م باره‌یه‌وه به‌دواداچوونی كرد و داكۆكی كرد له‌و دوو رِۆژنامه‌نووسه.
10. رِۆژی 18/3/2008 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌نووسراوی ژماره 1247 رایگه‌یاند كه ده‌بێت هه‌رسێ رِۆژنامه‌نووس تاریق فاتح خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی هاولاتی و عه‌بد عارف سه‌رنووسه‌ری ئه‌و رِۆژنامه‌یه‌و نه‌جات ئه‌حمه‌د په‌یامنێری هه‌مان رِۆژنامه‌ی ئاگاداركرده‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن چونكه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رِۆژنامه‌وانی تۆمه‌تبارن به‌پێی مادده‌ی (433) له‌یاسای سزاكان.
11. 4/2/2008 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌نووسراوی ژماره (457) رایگه‌یاند كه ده‌بێت هه‌ردوو رِۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری مانگنامه‌ی (لڤین) له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا چونكه تۆمه‌تبارن به‌پێی مادده‌ی (433) له‌یاسای سزاكانی عیراق.
12. رِۆژی 21/1/2008 لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماده‌یی دادگایی كردنی رِۆژنامه‌نووس شێرزاد شێخانی بوو له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، له‌وێدا نوێنه‌ر لیژنه داكۆكی له‌و رِۆژنامه‌نووسه كرد و له‌سه‌ر داوای لیژنه‌كه‌ش دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی برِیاری دادگایی كردنه‌كه‌ی دواخست، رِۆژی دواتر لیژنه‌ی داكۆكی كردن له رِۆژنامه‌نووسان كاك حیسامه‌ددین سه‌رداری وه‌كو پارێزه‌ر بۆ رِۆژنامه‌نووس شێرزاد شێخانی ته‌رخان كرد و ئه‌وه بوو له‌رِۆژی ؟ ؟ ؟ كۆتایی دادگایی كردنه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی شێرزاد شێخانی كۆتایی هات.
13. رِۆژی 3/4/2008 سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمان له‌شاری كه‌ركووك سكاڵای له‌سه‌ر رِۆژنامه‌نووسان شوان داودی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هه‌والڕ و جه‌لیل ئه‌لبه‌سری سه‌رنووسه‌ری (النبڕ) له‌دادگای كه‌ركووك تۆماركرد. ئه‌و دادگایه‌ش به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌لڕ ئه‌و دوو رِۆژنامه‌نووسه‌دا بانگهێشتی بنكه‌كه‌ی خۆی كردن.
14. رِۆژی 4/5/2008 رِۆژنامه‌نووس شێرزاد عه‌بدولرِه‌حمان سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌رێمی كوردستان) له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی رِانیه به‌نووسراوی ژماره 199 – 2008 له‌رِێكه‌وتی 4/5/2008 ئاگاداركرایه‌وه كه‌وا له‌و دادگایه‌دا سكالای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و پێویسته به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بێت. تاكو ئێستاش فایلی كێشه‌كه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان برِیاریدا پارێزه‌ر بۆ ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه بگرێت.
15. 15/4/2008 به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ده‌بێت رِۆژنامه‌نووس هه‌ڵۆ كه‌ركووكی له‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ئاماده‌بێت چونكه محیه‌ددین وه‌لی سۆفی كه پۆلیسه له‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتن داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردووه، تاكو ئێستاش فایلی كێشه‌كه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
16. رِۆژی 15/5/2008 به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌نووسراوی ژماره (9070) رایگه‌یاند رِۆژنامه‌نووس بورهان قادر په‌یامنێری رِۆژنامه‌ی رِۆژنامه كه ده‌بێت له‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئاماده‌بێت. بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه تۆمه‌تباره به‌پێی مادده‌ی (434) له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رِۆژنامه‌وانی. تاكو ئێستاش فایلی كێشه‌كه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی به‌و رِۆژنامه‌نووسه‌ی رِاگه‌یاند كه پارێزه‌ری بۆ ده‌گرێت.
17. رِۆژی 8/5/2008 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌لێر به‌نووسراوی ژماره 1869 و به ئیمزای دادوه‌ر مسته‌فا عه‌باس عه‌زیز رایگه‌یاند كه ده‌بێت رِۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆران كرد له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك به‌ناوی (شه‌مه‌نده‌فه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كه) كه له‌رِۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوكردبۆوه، تاكو ئێستاش فایلی كێشه‌كه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسان به‌و رِۆژنامه‌نووسه‌ی رِاگه‌یاند كه پارێزه‌ری بۆ ده‌گرێت و داكۆكی له‌جێبه‌جآ كردنی كاری پیشه‌یی ده‌كات.
18. رِۆژی 8/4/2008 به‌نووسراوی ژماره (1487) دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، رایگه‌یاند كه ده‌بێت رِۆژنامه‌نووس شوان داودی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ) له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت چونكه تۆمه‌تباره به‌پێی مادده‌ی 433 له‌یاسای سزاكان.
19. رِۆژی 11/2/2008 دادگای لێكۆڵینه‌وی چۆمان به‌نووسراوی ژماره (25/2/2007) ئاگاداری رِۆژنامه‌نووس (ئارام زرار ئه‌حمه‌د) ی كرده‌وه كه ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه، چونكه تۆمه‌تباره به‌پێی مادده‌ی (433) له‌یاسای سزاكان. له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رِۆژنامه‌وانی، جێی باسه دواتر فایلی كێشه‌كه به‌قازانجی رِۆژنامه‌نووسه‌كه كۆتایی هات چونكه نوێنه‌ری سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه به‌دواداچوونی كرد‌و پارێزه‌ری بۆ ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه گرت.
20. رِۆژی 1/4/2008 له‌لایه‌ن كۆمپانیای نۆكانه‌وه داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس (عه‌بد عارف) سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هاوولاَتی تۆمار ده‌كرێت.دواتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بانگهێشتی دادگا كرا‌و تاكو ئێستاش فایلی ئه‌و كێشه‌یه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
21. به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك و به‌تۆمه‌تی ناوزرِاندنی ئیحسان مه‌لا عه‌لی داوایه‌كی یاسایی له‌دادگای سلێمانی له‌سه‌ر هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه تۆمار ده‌كات. له‌لایه‌كی تریش سیروان غه‌ریب سه‌رنووسه‌ر سایتی ئاوێنه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له هه‌ره‌شه‌ی لێكرا. لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان چووه ناو فایلی كێشه‌كه‌و پالپشتی خۆی بۆ سیروان غه‌ریب رِاگه‌یاند، له دژی ئه‌و هه‌رِه‌شه‌یه.
22. رِۆژی 18/3/2008 هه‌ردوو رِۆژنامه‌نووس فه‌هیم عه‌بدولڵا خاوه‌ن ئیمتیازی رِۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ و به‌هجه‌ت هروری سه‌رنووسه‌ری هه‌مان رِۆژنامه له‌لایه‌ن دادگای دهۆك بانگهێشت كران له‌ئه‌نجامی دایك و باوكی كچێك كه له‌داواكه‌یان داوای قه‌ره‌بووی (60) شه‌ست ملیۆن دینار له‌و دوو رِۆژنامه‌نووسه ده‌كه‌ن كه گوایه له‌ده‌ره‌نجامی بڵاویوونه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌سه‌ر كچێكی ئه‌و خێزانه كه ته‌مه‌نی (22) سالڕ بووه و له‌ژوورێكدا زیندانی كراوه. له‌كاتێكدا نه ناوی خێزانه‌و نه ناوی كچه‌كه‌ش له‌بابه‌ته‌كه نه‌هاتبوو. شایانی گوتنه تاكو ئێستا كێشه‌كه له‌دادگا به‌رده‌وامه.
23. 7/4/2008 رۆژنامه‌نووس (زانكۆ محه‌مه‌د) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئاوێنه‌كان، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند فریاد خه‌لیل له دادگای سلێمانی داوای له‌سه‌ر تۆمار كرا، ئه‌و كێشه‌یه تاكو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌ركاوه‌و دۆسیه‌كه‌ی به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
24. رۆژی 27/4/2008 رۆژنامه‌نووس میقداد شاسواری سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ته‌یراوه له‌شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا بانگهێشت كرا، چونكه له‌لایه‌ن رێكێش ئامێدی داوای له‌سه‌ر تۆمار كرابوو له به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له هه‌فته‌نامه‌كه‌یان، دواتر كێشه‌كه‌ی نێردرا بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، تاكو ئێستا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چه‌ندین جاری تر بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌یراوه‌و باداوه كراوه، له هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه‌ش لیژنه‌ی داكۆكاكردن له رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس میقداد شاسواری ئاماده بووه‌و داكۆكی لێكردووه.
25. رِۆژی 10/6/2008 داواكاری گشتی له‌هه‌ولێر رِۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆرانی بانگهێشت كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌كاتێكدا پێشتر فایلی ئه‌و كێشه‌یه به قازانجی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه یه‌كلایی بۆته‌وه، لێژنه‌ی داكۆكی كردن له‌مافی رۆژنامه‌نووسان په‌یوه‌ندی به نه‌به‌ز گۆران كرد‌و ئاماده‌یی ده‌ربرِی پارێزه‌ری بۆ بگیرێت.
26. له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی (كامه‌ران عومه‌ر)ی گۆرانیبێژ له‌سه‌ر تلیاك، ناوبراو داوای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی هاوڵاتی تۆمار كردووه له بنكه‌ی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌و بنكه‌یه‌ش به ره‌سمی بانگهێشتی رۆژنامه‌نووسان ئاسۆس هه‌ردی سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و توانای عوسمان سه‌رنووسه‌ری ئه‌وسای هه‌مان رۆژنامه‌ی كردووه، ئێستاش كێشه‌كه به‌ر ده‌وامه‌و فایله‌كه‌ی دانه‌خراوه.
27. 8/6/2008 جه‌لال عومه‌ر ساماغه سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی له سلێمانی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندی به دیوانی چاودێری هه‌بووه داوای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس (ره‌نج قه‌ره‌داغی)تۆمار كردووه، ئێستا فایلی ئه‌و كێشه‌یه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و دانه‌خراوه.
28. تۆماركردنی پێنج داوای یاسایی (3) جه‌زائی (2) به‌رایی، له‌سه‌ر شوان داودی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، له‌لایه‌ن (جه‌لالی ساماغا) سه‌رۆكی دیوانی چاودێری داراییه‌وه له سلێمانی. له‌دووانیاندا فه‌رمانی گرتن بۆ رۆژنامه‌نووس (شوان داودی) ده‌رچووه.
29. له‌سه‌ر داوایه‌كی مه‌تران لویس ساكۆ مه‌ترانی كه‌نیسه‌ی (قلب الاقدس) له كه‌ركووك، داوایه‌ك له‌سه‌ر (فوئاد گه‌نجی) سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (نرگال) تۆمار كراوه، دوای بانگهێشت كردنی له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌وه، هه‌ڵسوكه‌وتی نایاسایی له‌گه‌ڵدا كراوه له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌ری بنكه‌كه عه‌قید (ئه‌فران یه‌عقوب)ه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
30. 8/6/2008 جه‌لال عومه‌ر ساماغه داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان شوان داودی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ و تاریق فاتح خاوه‌ن ئیمتیازی هاووڵاتی و سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵحی رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی تۆماركردووه، تا ئێستاش كێشه‌كه به‌رده‌وامه‌و فایله‌كه‌ی دانه‌خراوه.
31. دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه بابه‌تێك له‌سه‌ر سیسته‌می كاركردن له زانكۆی سلێمانی بلاَوكرایه‌وه، د. ئه‌لبێرت عیسا مامۆستای زانكۆ له دادگا داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی سه‌رنووسه‌ری ئه‌وسای ئاوێنه تۆمار كرد، ئێستا ئه‌و كێشه‌یه له دادگا له كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و دۆسیه‌كه‌ی تاكو ئێستا دانه‌خراوه.
32. مانگی 4/2008 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی له‌سه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر نخۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له مانگنامه‌ی لڤین داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره‌و هه‌ڵگورد ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس له هه‌مان گۆڤار له دادگای سلێمانی تۆمار كرد، تاكو ئێستاش پرۆسه‌ی دادگایی كردنه به‌رده‌وامه‌و دۆسیه‌ی ئه‌و كێشه‌یه دانه‌خراوه.
به‌ر له كۆتایی
1. ئه‌م راپۆرته هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك تایبه‌ت به ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی له كوردستان، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسان، له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بلاَو ده‌كرێته‌وه.
2. بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌قی ئه‌و راپۆرته بریتییه له‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست لێژنه‌ی داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسان كه‌وتووه‌و یاخود له‌لایه‌ن خاوه‌ن كێشه‌كانه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
3. هه‌ندی له‌و رووداوانه‌ی كه تۆمار كراون ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ساڵی 2007، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه تاكو ئێستا فایلی كێشه‌كانیان به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
4. جارێكی تر له رێگای ئه‌م راپۆرته‌مان داوا له سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین كه له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاری رۆژنامه‌نووسی هه‌ر جۆره كێشه‌و گرفتێكیان بۆ دروست بكرێت، په‌یوه‌ندی به لێژنه‌ی داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ناونیشانی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌یه:
زیره‌ك كه‌مال 07504487085 - سه‌رۆكی لێژنه
ئه‌نوه‌ر حوسێن 07701535029 - ئه‌ندام
به‌هجه‌ت هروری 07504459258 - ئه‌ندام
شوان داودی 07701533929 - ئه‌ندام
شوان هه‌ورامی 07701432110 - ئه‌ندام
ئاكۆ محه‌مه‌د 07504450978 - ئه‌ندام
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
لێژنه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
30/6/2008