دوای سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه بۆ به‌غدا كه‌مێك به‌ر له ئێستا سه‌رۆكی كوردستان "مه‌سعود بارزانی" گه‌یشته‌وه هه‌ولێری پایته‌خت و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و سه‌ردانه‌یان بۆ به‌غدا بۆ تاوتوێكردنی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و ره‌وشی گشتی سیاسه‌تی عێراق بووه.
له‌باره‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان روون و ئاشكرایه و له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكه‌وتنه‌دایه و په‌سه‌ندی ده‌كات چونكه له هه‌موو به‌دیله‌كانی دیكه باشتره.
له‌باره‌ی بارودۆخی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن به‌نیازبوون كه‌لێن بخه‌نه نێوان هه‌رێم و به‌غداوه به‌ڵام توانرا چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێنج لیژنه دروستكران.
هه‌روه‌ها گوتی:" بۆ به‌دواداچوونی پرسه‌كانی ده‌ستور و هاوبه‌شیی و سوپا و ئه‌من و نه‌وت و دارایی و ناوچه دابڕاوه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له نێوان هه‌ر پێنج پارت "پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی ده‌عوه و ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق و پارتی ئیسلامی عێراق "پێنج كۆمیته "لیژنه" دروستكراون، كه كارییان لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ كێشه و بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان و دواتریش ئه‌و لیژنانه راپۆرت و چاره‌سه‌رییه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.