له‌م باره‌یه‌وه "عه‌بدولجه‌لیل موزه‌فه‌ر ئه‌مین" به‌ڕێوه‌به‌ری لقی خانه‌قینی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆس) رایگه‌یاند، به پێی بڕیاری كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، نابێت له به‌رواری 16/4 به‌و لاوه ناوی هیچ كه‌سێكی تر له تۆماری ده‌نگدان تۆمار بكرێت، به‌و پێیه لایه‌نی كه‌م زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگ دانیان ده‌فه‌وتێ.
هه‌روه‌ها گوتی: تائێستا گواستنه‌وه‌ی پسوله‌ی خۆراك له ناوچه‌كانی فه‌للوجه و ره‌مادی و كه‌لار و سلێمانی بۆ خانه‌قین به‌رده‌وامه و پێشبینیشی كرد تا ده‌ست پێ كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان گواستنه‌وه‌ی پسوله‌كان به‌رده‌وام بێت و روو له زیاد بوون بكات. ناوبراو گوتیشی: به‌ڵام به داخه‌وه ناتوانن ده‌نگ بده‌ن و به‌وپێیش كورد به‌و هۆیه‌وه لایه‌نی كه‌م كورسیه‌ك و نیوی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له ده‌ست ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی خانه‌قینی كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌یامنێر زیاتر روونیكرده‌وه كه راسته‌وخۆ چه‌ند جارێك له‌م كاره سه‌ركردایه‌تی كوردمان ئاگه‌دار كردۆته‌وه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی.