حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به‌ده‌ستوری عێراق و كورد به‌شێكی سه‌ره‌كیه له عێراقی فیدراڵ، هه‌روه‌ها گوتی:" ئێمه یارمه‌تیده‌رین له بنیاتنانی عێراقی نوێ‌دا، بۆیه نابێت به‌رپرسیارییه‌تی بێ سه‌ڵاحیه‌تمان هه‌بێت".
له لێدوانه‌كه‌یدا كه سایتی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویكرده‌وه "فه‌لاح موسته‌فا" نوری مالكی به كه‌سێكی تاكڕه‌و و پێشێلكردنی ده‌ستور وه‌سفكرد.
گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ده‌ستورده‌بێ تا ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌موو لایه‌ك به مالكیشه‌وه پابه‌ندی ده‌بن.
هه‌روه‌ها دركاندی، "ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه لێدوانه‌كانی "نوری مالكی" خزمه‌تی عێراق وپرۆسه‌ی ئاشتی ناكه‌ن له عێراقدا"، بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیشی كرد كه "له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیار ده‌ربكات نه‌ك تاكڕه‌وانه".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، ئه‌وه‌ی مالكی ده‌یكات ناده‌ستورییه و بڕیاره تاكڕه‌وه‌كان بۆ رۆژه ره‌شه‌كانی پێش 2003مان ده‌گێڕنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ "نوری مالكی" به بێ ناوهێنان ره‌خنه‌ی له سه‌ركردایه‌تی كورد گرت و به پێشێلكردنی ده‌ستوور تۆمه‌تباری كردن.