ئاژانسی هەواڵ و بەدواداچوونی پەیامنێر

ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی‌ چه‌ك بۆ سووریا
هه‌ولێر 17ی‌ ئایار/ مایۆ (PNA)- چه‌ند پسپۆڕێك به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیان راگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای‌ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ سه‌ر سووریا، كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی‌ چه‌ك بۆ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د.

پارەبەرە ڕاكردووەكە، ئەمڕۆ دەبرێتەوە چۆمان
هه‌ولێر 17ی‌ ئایار/ مایۆ (PNA)- ئەو بازرگانەی كە لە شارۆچكەی چۆمان بڕێكی زۆری پارەی هاووڵاتیانی بردبوو،  دوێنێ لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیر كرا.

١٧ ئامبوڵانس به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌کانی ته‌ندروستیی هه‌رێمدا دابه‌ش کران
هه‌ولێر 17 ئایار / مایۆ (PNA)-  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان 17 ئوتۆمپێبلی ئامبوڵانسی به‌سه‌ر فه‌رمانه‌گه‌کانی سێ پارێزگای هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانیدا دابه‌ش کرد.

ئه‌فغانستان و ئه‌ڵمانیا په‌یماننامه‌ی‌ ستراتیژییان مۆ كرد
هه‌ولێر 17ی‌ ئایار/ مایۆ (PNA)- سه‌رۆككۆماری‌ ئه‌فغانستان له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ‌ راوێژكاری‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌ و په‌یماننامه‌یه‌كی‌ ستراتیژییان مۆر كرد و ئه‌ڵمانیا دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ناتۆ، یارمه‌تیی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌فغانستان ده‌كات.

گۆگڵ ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر دەخاتە سەر شەقامە سەرەكییەكان
هه‌ولێر 17 ئایار / مایۆ (PNA)- كۆمپانیای خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت و كۆمپیوتەری ئەمەریكایی گۆگڵ هەنگاوێكی گەورەی لەسەرەڕێی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێردا بڕی.

ناوبژیوانی یاریی كۆتاییی جامی شای ئیسپانیا ئاشكرا كرا
هه‌ولێر 17ی‌ ئایار/ مایۆ (PNA)- یەكیەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناوبژیوانی یاریی كۆتاییی جامی شای ئیسپانیای ئاشكرا كرد كە یاریی نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئەتلەتیك بیلباو بەڕێوە دبات. یارییەكە لە یاریگای ڤیسینتی كالدیرۆن لە شاری مەدرید لە 25/5/2012 بەڕێوە دەچێت و ناوبژیوان فیرناندیز بۆربەلان، بۆ ئەم ئەركە لە لایەن یەكیەتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوە دەستنیشان كراوە.

ماركە جیهانییەكانی جلوبەرگ و پیڵاو روودەكەنە مۆدێلی پاراستنی ژینگە
هه‌ولێر 17 ئایار / مایۆ (PNA)- كۆمەڵەی "ئەدیداس" و ماركەكانی "سی ئاند ئەی"، "جی ستار"، "ئێچ ئاند ئێم"، "لی نینگ"،"نایك"، "ئینك" و "پۆما" یەكەمین كۆمەڵەی تایبەت بەخۆیان لە جلوبەرگ و پێڵاو خستە روو كە دژایەتی پیسكردنی ژینگە دەكات.

بە فەرمیی، لیڤەرپول، دالگلیش دوور دەخاتەوە
هه‌ولێر 17ی‌ ئایار/ مایۆ (PNA)- لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەری فەرمیی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بڵاو كراوەتەوە ، یانەی لیڤەرپول بڕیاری داوە بە دوورخستنەوەی راهێنەر كینی دالگلیش لە ئەركی راهێنانی یانەی ریدز، بە هۆی ئەنجامە خەراپەكانی یانەكە لە خولی ئینگلتەرا و بەدەستهێنانی پلەی هەشتەم بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ.

كچه‌ خوێندكارێك فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر كه‌ركوك ئاماده‌ده‌كات
كه‌ركوك 16 ئایار / مایۆ (PNA) - ئه‌مڕۆ پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازی له‌ كچه‌ خوێندكارێكی كوردی شاری كه‌ركوك كرد، بۆ ئاماده‌كردنی فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر شاره‌كه‌ له‌ وڵاتی ئوسترالیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

سمینارێك له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووس له‌ كاتی رووداو و پێشهاته‌كاندا ساز ده‌درێت
هه‌ولێر 16 ئایار/ مایۆ (PNA)- رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی پۆڵۆنیا پاڤیو سمۆلۆنسكی، له‌ سمینارێكدا له‌ هه‌ولێر، بابه‌تێك له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووس له‌ كاتی رووداو و پێشهاته‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.

سەرچاوەیەک: مایکل ڕۆبن و کەسانی هاوشێوەی، بە فیتی هەندێ فاشل پرۆپاگەندەی دوور لە رەوشت بڵاو دەکەنەوە
هه‌ولێر 16 ئایار / مایۆ (PNA)لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتیی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، "مایکل ڕۆبن و کەسانی هاوشێوەی بە فیتی هەندێ فاشل پرۆپاگەندەی دوور لە رەوشت بڵاو دەکەنەوە و بە تایبەت سەردانەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج و دەخوازن بە خەیاڵی خۆیان لە گرینگیی ئەم سەردانانە کەم بکەنەوە." هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا نیگەرانیی لە هەندێ راگەیاندنی ناوچەیی و ناخۆش خواستە یاخود ناخواستە کە کەوتوونەتە داوی ئەو ناتورە بێبەڵگە و بێبنەمایانەوە خراوەتە ڕوو.

زیندانییه‌ك له‌ به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ستدا
هه‌ولێر 16 ئایار / مایۆ (PNA) - ئه‌مڕۆ له‌ به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی له‌ چه‌مچه‌ماڵ، زیندانییه‌كی به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب گیانی له‌ده‌ستدا, سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت, به‌هۆی خراپی باری ته‌ندورستییه‌وه‌ بووه‌.

سكرتێری كۆمەڵەی خوێندكاران، بە سەرۆكی فیدراسیۆنی رێكخراوە قوتابی و خوێندكارییەكان هەڵبژێردرا
هه‌ولێر 16 ئایار / مایۆ (PNA) –كەمێك پێش ئێستا هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی قوتابی و خوێندكارییەكان بەڕێوە چوو و سەرتیب عەلی بە سەرۆكی فیدراسیۆنی رێكخراوە قوتابی و خوێندكارییەكان هەڵبژێدرا.

نوێنه‌رێكی كورد: مالكی ده‌زانێت ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌ون یه‌كگرتوو نین بۆیه‌ ئه‌ویش مناوه‌راتی خۆی ده‌كات
هه‌ولێر 16 ئایار / مایۆ (PNA) – ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند, ده‌بێ نوری مالكی به‌خۆی دا بچێته‌وه‌ سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه‌, به‌ڵام ره‌نگه‌ سبه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌ بداته‌وه‌ كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆی نێرراوه‌, ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ نه‌بوو ره‌نگه‌ رێگه‌ی دیكه‌ بگرنه‌به‌ر.

مێژووی كشتوكاڵ له‌ مه‌دیته‌رانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 11 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش
هه‌ولێر 16 ئایار / مایۆ (PNA) – به‌ دۆزرانه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی كشتوكاڵ له‌ قوبرس كه‌ هی چاخی نۆبه‌ردینه‌ (به‌ردینی دوایی _ به‌ردینی تازه‌) به‌ مێژووی 11 هه‌زار ساڵ، پێشینه‌ی كشتوكاڵ له‌ ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه‌ دیاریكرا.

گەرمیان.. بە پێی یاسای لێبوردنی گشتی دۆسیەی بڕوانامە ساختەکان دادەخرێت
گەرمیان ١٦ ئایار / مایۆ (PNA)- دوای ئەوەی لەلایەن فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان، بڕوانامەی ٦٧ فەرمانبەر ئاشکرا کران کە ساختەیە، لە لایەن دادگای تاوانەکانی کەرکووک- گەرمیان سەرجەمی ئەو دۆسییانە بە پێی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە چواری ساڵی٢٠٠٧ داخران.

لە چەند رۆژی داھاتوو وەجبەیەکی دیکەی بریندارانی کیمیا بارانی ھەڵەبجە رەوانەی ئێران دەکرێن
ھەولێر ١٦ ئایار / مایۆ (PNA) – بە لەئەستۆ گرتنی  تێچووی سەفەرەکەیان لە لایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە لەچەند رۆژی داھاتوو وەجبەیەکی ١٢ کەسی لە بریندارانی کیمیا بارارنی ھەڵەبجە بۆ چارەسەری رەوانەی ئێران دەکرێن.

نه‌ینه‌وا...ئه‌ندامێكی لیستی برایه‌تی سكاڵا له‌دژی ئه‌ندامێكی حه‌دبا تۆمارده‌كات
هه‌ولێر 16 ئایار / مایۆ (PNA) – دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا, ده‌مه‌قاڵی ده‌كه‌وێته‌ نێوان ئه‌ندامێكێ لیستی برایه‌تی و حه‌دبا و گرژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌, ئه‌مڕۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی لیستی برایه‌تی رایگه‌یاند كه‌ سكاڵا له‌ دژی تۆمار ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌مانچه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كان هه‌لًَگرتووه‌ و قسه‌ی نه‌شیاوی كردوه‌.

گوڕێکی بەکۆمەڵ لەھەڵەبجە دەدۆزرێتەوە
ھەولێر ١٦ ئایار / مایۆ (PNA)- سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە رایگەیاند , گۆڕێکی بوەکۆمەڵیان لەدەرەوەی ھەڵەبجە دۆزیوەتەوە کە رووفاتی ٧٠ شەھیدی تێدایە و زۆربەشیان ژن ومنداڵن.

رۆبێرت دێنیرۆ له‌ دوایین ڤێگاسدا
هه‌ولێر 16 ئایار / مایۆ (PNA) – رۆبێرت دێنیرۆ كه‌ له‌ فیلمی دوایین ڤێگاس له‌گه‌ڵ مایكڵ دۆگلاس رۆڵده‌گێڕێت، وتوویه‌تیی كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چاوه‌ڕێی سیناریۆیه‌كی كۆمیدیی بووه‌ كه‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی تایبه‌ت و دڵنشینی هه‌بێت.